سەردێری پرسیار:حوکمی کوشتنی مێروولە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:561

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە مێروولە بکوژیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت مێروولە بکوژیت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگری کردووە لە کوشتنی مێروولە ، بەلگە :

عن ابن عباس رضی الله عنه قال : (( نهی رسول اللە صلی الله علیه وسلم عن قتل ٲربع من الدواب : النملة ، والنحلة ، والهدهد ، والصرد )) رواە احمد ، ابوداود ( ٥۲٦۷) ، ابن ماجة ( ۳۲۲٤) .

واتە : لە عبداللە کوڕی عەباس دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە ( ڕێگری کردووە ) لە کوشتنی چوار دابە : مێروولە ، مێشی هەنگوین ، هود هود ، سوڕەد ( جۆرە بالندەیەکە ) .

ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە نابێت مێروولە بیکوژیت ، بەلام هەندێک زانا دەلێن ئەم ڕێگری کردنە باسی جۆرێکی مێروولەیە کە گەورەیە ، وە کوشتنی مێروولەی بچووک دروستە کە ئەمە وتەی خطابی یه ، وە ئیمام مالک پێی باش نییە مێروولە بکوژرێت ئیلا ئەگەر زەرەری هەبێت نەیتوانیت لای بدەیت ئیلا بە کوشتن نەبێت ، بەلام زۆر لە زانایان دەلێن هەموو جۆری مێروولە دەگرێتەوە کە نابێت بیکوژیت ، چونکە هیچ فەرموودە نەهاتوون دیاری کردبێت بەلکو فەرموودەکە گشتییە .

لەوانەیە یەکێک بلێت بۆچی ڕێگری کراوە لە کوشتنی مێروولە حیکمەت چییە ؟

وەلام / سەبارەت بە حیکمەتی ڕێگری کردنی دوو وتە هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن چونکە مێروولە زیانی کەمی هەیە .

(۲) وە هەندێکی تر دەلێن وەک ڕێز بۆی لەبەر چیرۆکی لە گەل سلیمان علیە السلام .

ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە حەڕامە ئەم چوارانە بخۆیت ، چونکە ئەگەر دروست بوایا خواردنی ڕێگری نەدەکرا لە کوشتنی ، کە ئەمە یەکێکە لەبنچینەکان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر ئەوە دەست بە دوو بنچینەوە دەگرین و وەردەگرین :

یەکەم / هەر ئاژەلێک فەرمانی کرابێت بە کوشتنی ئەوە گۆشتی ( خواردنی ) حەڕامە .

دووەم / هەر ئاژەلێک ڕێگری کرابێت لە کوشتنی ئەوە گۆشتی (خواردنی ) حەڕامە .

لەو کاتە دەگەرێینەوە بۆ بابەتی کوشتنی ئاژەلەکان ، ئایا دروستە هەموو ئاژەلێک بکوژین ؟

دەلێین : ئەگەر ئاژەلەکە ڕێگەپێدراو بێت بۆ خواردن حەڕامە بکوژیت بێ سەربڕین ، کوشتنی مەڕ بە خنکاندنی حەڕامە ، بەلام کوشتنەوەی دروستە ، ئەو ئاژەلانەی حەڕامن فەرمان کراوە بە کوشتنی کوشتنەکەی واجبە یان سونەتە ، وە ئەوانەی ڕێگری کراوە لە کوشتنی کوشتنەکەی حەڕامە یان مکروهە ، ...........

بەلام ئەگەر ئەو ئاژەلانە یان ئەو باڵندانە یان ئەو حەشەراتانەی ڕێگری کراوە لە کوشتنی ئەگەر زەرەری هەبێت دروستە بیکوژیت ، بەلام ئەگەر بتوانیت لایبدەیت بێ کوشتن ئەوە لایبدە بێ کوشتن ، ئەگەر نەتوانیت لای بدەیت ئیلا بە کوشتن نەبێت بیکوژە ، چونکە ئەگەر ئەوەی ئازارت دەدات لە بنی ئادەم بێت نەتوانیت ئازاری لابدەیت ئیلا بە کوشتن نەبێت دروستە بیکوژیت ، کەواتە مێروولە لە پێش ترە بۆ کوشتنی ، بەلام دەتوانیت مێروولە لایبدەیت بێ کوشتن .....ئەگەر نەتوانیت دروستە بیکوژیت.....)) شرح بلوغ المرام ج۱٤ لاپەڕە ۲۱٨ـــ ۲۱۹

بەلام ئەگەر ناچار بوویت بۆ کوشتنی مێروولە دروستە نییە بە ئاگر بیکوژیت ، بەلگە :

عن عبدالرحمان بن عبداللە عن ٲبیە ، قال : کنا مع رسول اللە فی سفر فانطلق لحاجته ..............ورٲی قریة نمل قد حرقناها ، فقال : (( من حرق هذه ؟ )) قلنا : نحن ، قال : (( ٳنە لاینبغی ٲن یعذب بالنار ٳلا رب النار )) رواە ابو داود ( ٥۲٦٨ ) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای بێت کونێکی مێروولەی بینی ئیمە سووتاندبوومان ، وتی : (( کێ ئەمەی سووتاندووە ؟ )) وتمان : ئێمە ، وتی : (( بۆ کەس نابێت و دروست نییە کەسێک بە ئاگر سزا بدات ئیلا خوای ئاگر نەبێت ))

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) نابێت مێروولە بکوژیت ئەگەر زیانی نەبێت ، وە هەموو جۆری مێروولەش دەگرێتەوە .

(۲) ئەگەر زیانی هەبوو نابێت بکوژیت ئەگەر بتوانیت لایبدەیت یان دەر بکەیت بێ کوشتن .

(۳) ئەگەر زیانی هەبوو نەتوانی لایبدەیت ئیلا بەکوشتن نەبێت ، ئەو کاتە دروستە بیکوژیت بەلام نابێت ئاگر بە کار بهێنی بۆ کوشتنی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام