سەردێری پرسیار:ئایا واجبە ھیجرەت بکەم لە ولاتی کوفر بۆ ولاتی موسلمانان ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:564

پرسیار:

پرسیار // ئایا واجبە ھیجرەت بکەم لە ولاتی کوفر بۆ ولاتی موسلمانان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھیجرەت کردن حالەت ھەیە واجبە و حالەت ھەیە سونەتە و حالەت ھەیە ھیچی لەسەر نییە .

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەلێت : (( زانایان ھیجرەت کردن لە ولاتی کوفر دابەش کردووە بۆ سێ بەش :

(١) کەسێک واجبە لەسەری ھیجرەت بکات ، ئەویش ئەوەیە توانای ھەیە ھیجرەت بکات و ناتوانێت دینی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ولاتی کوفریش نیشتەجێ یە ، ئەگەر چی کەسەکە ئافرەتیش بێت و مەحرەمیشی لەگەڵ نەبێت ، بەلام دەبێت ڕێگا ئەمین بێت و لە نەفسی خۆی نەترسێت ، یان ترسی ڕێگا کەمتر بێت لە ترسی ولاتی کوفر .

(٢) کەسێک ھیجرەتی لەسەر نییە ، ئەویش ئەوەیە کەسێک ناتوانێت یان لەبەر نەخۆشی یان لەبەر زۆری لێکردن لە ولاتی کوفر ، یان لاوازە وەک ژن و مناڵ ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إلا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلا )) .

(٣) کەسێک سونەتە بۆی ھیجرەت بکات و لەسەری واجب نییە ، ئەویش ئەوەیە کە بتوانێت ھیجرەت بکات و دەتوانێت دینی خۆی بەدیار بخات و دینداری بکات لە ولاتی کوفر ، ئەمەیان سونەتە ھیجرەت بکات ، .... )) "الموسوعة الفقهية" (20/206) .

بگەڕێوە بۆ کتابی المغني" (9/236 ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام