پرسیار // ئایا دروستە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان لەوێ بمێنیتەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە موسلمان گەشت بکات بۆ ولاتی کافرەکان و لەوێ نیشتەجێ ببێت ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( أَنَا بَرِيءٌ مِنْ كُلِّ مُسْلِمٍ يُقِيمُ بَيْنَ أَظْهُرِ الْمُشْرِكِينَ) رواه أبو داود ( 2645 ) ، والترمذي ( 1604 ) ، وصححه الألباني في " إرواء الغليل " ( 5 / 29 - 30 ) .
واتە : من بەریم لە هەموو موسلمانێک کە نیشتەجێ دەبێت لە ناو موشریکەکان .
روایە هاتووە دەفەرمووێت : (( لاتساکنوا المشرکین ولاتجامعوهم )) واتە : لە ناو موشریکەکان نیشتەجێ مەبن وە لەگەلیان تێکەل مەبن .
(٢) عن أَبِي نُخَيْلَةَ الْبَجَلِيِّ قَالَ : قَالَ جَرِيرٌ : أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يُبَايِعُ ، فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، ابْسُطْ يَدَكَ حَتَّى أُبَايِعَكَ ، وَاشْتَرِطْ عَلَيَّ ، فَأَنْتَ أَعْلَمُ ، قَالَ : ( أُبَايِعُكَ عَلَى أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ ، وَتُنَاصِحَ الْمُسْلِمِينَ ، وَتُفَارِقَ الْمُشْرِكِينَ ) رواه النسائي ( 4177 ) ، وصححه الألباني في " سلسلة الأحاديث الصحيحة " ( 2 / 227 ) .
زانایان دەلێن ئەم حەدیسە بەلگەیە کە حەرامە نیشتەجێ ببیت لەناو کافران جا چ موسلمانێک گەشت بکات بۆ ناو کافرەکان یان کافرێک موسلمان بووە لە ولاتی کوفر و دەتوانێت هیجرەت بکات بەلام نایکات هەردووکیان دەگرێتەوە .
(٣) ترسی تووش بوون بە فیتنە و گومڕا بوونی تێدایە .
ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە تفسیرەکەی دا ج۲ لاپەرە ۳٤۳ ئیجماع نقل دەکات کە هەر کەسێک نیشتەجێ ببێت لەناو کافرەکان دا و بتوانێت هیجرەت بکات وە نەتوانێت دینداری بکات ، ئەوە تاوانبار دەبێت ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت :(( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيراً )) النساء / 97 .
عبدالرحمانی کوری سعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : بەلکو لە تاوانە گەورەکانە .
بەلام ئەگەر نەتوانێت هیجرەت بکات بۆ ناو موسلمانان لەبەر نەخۆشی یان لاوازی یان زۆریان لێکرابێت ئەوە تاوانبار نابێت چونکە عوزری ھەیە .
سەبارەت بە گەشت کردن بۆ ولاتی کافرەکان وە مانەوە لەوێ بەم مەرجانە دروستە :
(۱) دەبێت دڵنیا بێت لە دینەکەی ئیمانیکی پتەوی هەبێت وە زانیاری لەلابێت بە شوبهەکانیان گومرا نەبێت.
(۲) دەبێت ڕقیان لێ بێت لەبەر کوفرەکەیان کە دوژمنی خوان و نابێت پشتیوانیان بکات وە خۆشیان بوێت.
(۳) دەبێت بتوانێت دینداری خۆی لەوێ بکات.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە ئیلا بەسێ مەرج نەبێت :
مەرجی یەکەم // دەبێت مرۆڤ زانستی لەلا بێت و بتوانێت گومانەکان لابدات .
مەرجی دووەم // دەبێت دینی لەلا بێت ڕێگری بکات لە شەھوەتەکانی .
مەرجی سێیەم // پێویستی بە سەفەر ھەبێت .
ئەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا نەبێت دروست نییە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان چونکە فیتنە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە . )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 6 / 131 - 132 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ