سەردێری پرسیار:حوکمی چوون بۆ ولاتی کوفر و مانەوە بۆ چارەسەر ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:566

پرسیار:

پرسیار // ئايا بۆ كەسێك بە بەردەوام خۆی و خیزانەكەی نەخۆش بێت و نیازیان هەبێ بچنە دەرەوەی وڵات " واتە ولاتی کافرەکان ، وە لە وێ ژیان بەسەر ببەن و نەگەڕێنەوە ، چونكە نەخۆشیەكەیان درێژ خایەنە كاتێک بمرن تاوانبار دەبن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن مانەوە لە ولاتی کوفر حەڕامە تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، دروست نییە بمێنیتەوە ئیلا بەسێ مەرج نەبێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە ئیلا بەسێ مەرج نەبێت :

مەرجی یەکەم // دەبێت مرۆڤ زانستی لەلا بێت و بتوانێت گومانەکان لابدات .

مەرجی دووەم // دەبێت دینی لەلا بێت ڕێگری بکات لە شەھوەتەکانی .

مەرجی سێیەم // پێویستی بە سەفەر ھەبێت .

ئەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا نەبێت دروست نییە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان چونکە فیتنە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە . )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 6 / 131 - 132 ) .

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەلێت : (( زانایان ھیجرەت کردن لە ولاتی کوفر دابەش کردووە بۆ سێ بەش :

(١) کەسێک واجبە لەسەری ھیجرەت بکات ، ئەویش ئەوەیە توانای ھەیە ھیجرەت بکات و ناتوانێت دینی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ولاتی کوفریش نیشتەجێ یە ، ئەگەر چی کەسەکە ئافرەتیش بێت و مەحرەمیشی لەگەڵ نەبێت ، بەلام دەبێت ڕێگا ئەمین بێت و لە نەفسی خۆی نەترسێت ، یان ترسی ڕێگا کەمتر بێت لە ترسی ولاتی کوفر .

(٢) کەسێک ھیجرەتی لەسەر نییە ، ئەویش ئەوەیە کەسێک ناتوانێت یان لەبەر نەخۆشی یان لەبەر زۆری لێکردن لە ولاتی کوفر ، یان لاوازە وەک ژن و مناڵ ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إلا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلا )) .

(٣) کەسێک سونەتە بۆی ھیجرەت بکات و لەسەری واجب نییە ، ئەویش ئەوەیە کە بتوانێت ھیجرەت بکات و دەتوانێت دینی خۆی بەدیار بخات و دینداری بکات لە ولاتی کوفر ، ئەمەیان سونەتە ھیجرەت بکات ، .... )) "الموسوعة الفقهية" (20/206) .

نەخۆشی درێژ خایەن کە چارەسەری نییە چ لە ولاتی کوفر بێت یان ولاتی موسلمانان بێت ھەمان شتە ، ئیلا ئەگەر مانەوە لەوێ باشتر بێت بۆ چاودێری و جۆری عیلاج دروستە بمێنێتەوە بە مەرج :

(١) بتوانێت دینی خۆی بەدیار بخات .

(٢) دەبێت مرۆڤ زانستی لەلا بێت و بتوانێت گومانەکان لابدات .

(٣) دەبێت دینی لەلابێت ڕێگری بکات لە شەھوەتەکانی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام