سەردێری پرسیار: حوکمی کوشتنی بەراز چییە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 567

پرسیار:

پرسیار // حوکمی کوشتنی بەراز چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا گومانی تێدا نییە کە گۆشتی بەراز حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ ...) المائدة/3 .

سەبارەت بە کوشتنی بەراز سێ وتە ھەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە بەراز بکوژیت .

دووەم // ھەندێک زانا دەلێن سونەتە بکوژیت .

سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن واجبە بکوژیت .

بەلگە بۆ کوشتنی بەراز :

(١) ئاژەلێکە لەوانە خراپترە و زیانی زیاترە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە کوشتنی و بە فاسق وەسفی کردوون .

(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت باسی عیسا دەکات کە دادەبەزێت لە کۆتایی زەمان و بەراز دەکوژێت ، ئەوەش کە دادەبەزێت و دادپەروەری دەکات لەسەر شەریعەتی محمد دەڕوات .

عن أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ ، حَكَمًا مُقْسِطًا ، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ ، وَيَقْتُلَ الْخِنْزِيرَ ، وَيَضَعَ الْجِزْيَةَ ، وَيَفِيضَ الْمَالُ حَتَّى لَا يَقْبَلَهُ أَحَدٌ )) رواە البخاري (2222) ومسلم (155) .

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە کڕین و فرۆشتنی بەراز حەڕامە ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ھەر ئاژەڵێک زیانی ھەبێت و نەگاتە ڕادەی زیانی بەراز ، وەک ئەو فواسقانەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بەکوشتنی کردووە و حەڕامن ، وە بەراز لەپێشترە بۆ کوشتنی لەبەر زۆری و تووندی زیانی ، ئایا نەت زانیووە و نایبینی کە عیسا دادەبەزێت دەیکوژێت ، کوشتنەکەی واجبە . )) شرح البخاري (6 / 344) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام