سەردێری پرسیار: حوکمی بەخێو کردنی بولبول و بالندەی تر لەناو قفص ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 569

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە بولبول و بالندەی تر لەناو قفص بەخێویان بکەیت بۆ جوانی و خۆشی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە بولبول و ھەر بالندەیەکی تر بەخێو بکەیت لەناو قفص ، بەلام بە مەرجێک خواردن و خواردنەوەی پێ بدات و لەسەرما و گەرما بپارێزی ، بەلگە :

في الصحيحين – البخاري ( 5778 ) ومسلم ( 2150 ) - أنه كان لأخي أنس بن مالك لأمه يقال له " أبو عمير " كان له طائر وكان اسمه " النغير " فمات الطائر وحزن عليه الصبي ، فمازحه النبي صلى الله عليه وسلم بقوله " يا أَبَا عُمَيْرٍ مَا فَعَلَ النُّغَيْرُ " .

زانایان ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە دروستە باڵندە حەبس بکەیت لەناو قفص و خواردنی پێ بدەیت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : حوکمی ئەوە چییە کە چەند بالندەیەک کۆ دەکاتەوە لەناو قفص بۆ ئەوەی دڵی مناڵەکانی خۆی پێ خۆش بکات ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە ئەگەر خواردن و خواردنەوەی بۆ ئامادە بکات ، چونکە ئەسڵ لەم کارە حەلالە ، ھیچ بەلگە نەھاتوون پێچەوانەی ئەمە ئەوەی ئێمە بزانم )) "فتاوى علماء البلد الحرام " ( ص 1793 ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە بالندە لەناو قفص بەخێو بکەیت ئەگەر پێویستی بۆی دابین بکەیت لە خواردن و خواردنەوە و پاراستن لە ساردی لە ڕۆژەکانی سارد و وە پاراستنی لەگەرمی لە ڕۆژەکانی گەرم ، .... ))

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( فرۆشتنی بالندە بۆ جوانی دروستە ، وەک چۆلەکە و بالندەی ڕەنگا و ڕەنگ و بولبول بۆ دەنگەکەی دروستە چونکە سەیرکردنی بالندە و گوێ لە دەنگی گرتن مەبەستێکی ڕێگەپێدراوە ، ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ فرۆشتن و ڕاگرتنی ، ....

ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کە باش نییە حەبسی بکەیت ، وە ھەندێک ڕێگری دەکەن ، دەلێن : چونکە گوێ گرتنی و خۆشی بردن بەسەیر کردنی پێویست نییە ، .... )) "فتاوى اللجنة الدائمة " ( 13 / 38 – 40 ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام