سەردێری پرسیار: چۆن دەکرێت شیری گوێ درێژی کێوی حەڕام بێت و نابێت وەک چارەسەر بەکار بھێنی کەچی گۆشتی دەخورێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:570

پرسیار:

پرسیار // چۆن دەکرێت شیری گوێ درێژی کێوی حەڕام بێت و نابێت وەک چارەسەر بەکار بھێنی کەچی گۆشتی دەخورێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گوێ درێژ دوو جۆر ھەیە :

یەکەم // گوێ درێژی خۆ مالی ، ئەمەیان گۆشتی حەڕامە و پیسە ، وە حەڕامە بەکار بھێنی وەک چارەسەر بۆ خواردنەوە .

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما قَالَ : ء(( نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ ، وَرَخَّصَ فِي لُحُومِ الْخَيْل . )) رواە البخاري (5520) .

واتە : جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە گۆشتی گوێ درێژ لە ڕۆژی خەیبەر ، وە ڕوخسەتی داوە بۆ خواردنی ئەسپ .

عن أبي ثَعْلَبَةَ رضي الله عنه قَالَ : (( حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لُحُومَ الْحُمُرِ الأَهْلِيَّةِ . )) رواە البخاري (5527) ومسلم (1936) .

واتە : ئەبی ثەعلەبە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی حەڕام کردووە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان وای دەبینن کە گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی حەڕامە ، ئیمام ئەحمەد دەلێت : دە ھاوەڵانی پێغەمبەر خواردنی گۆشتی گوێ درێژی خۆمالییان پێ باش نەبووە ، ابن عبدالبر دەلێت : ئەمڕۆ جیاوازی نییە لە نێوان زانایانی موسلمانان بۆ حەڕامی گوشتی گوێ درێژی خۆمالی . )) "المغني" (9/324) .

زانایان دەلێن گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی ئەگەر حەڕام بێت ئەوە شیریشی حەڕامە ، وە گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی پیسیشە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیری گوێ درێژی خۆمالی حەڕامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، ھەندێک ڕوخسەتیان داوە عطا و طاوس و زوھری ، وتەی یەکەم وتەی ڕاستە ، چونکە شیر حوکمی گۆشتی ھەیە . )) "المغني" (9/325) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت تداوی بە حەڕام بکەیت ، وە نابێت بە شتێکی حەڕام کراو بکەیت ، وەک شیری مێینەی گوێ درێژ " واتە : ماکەر " ، ..... )) المغنی (9/338) .

دووەم // گوێ درێژی کێوی ، ئەمەیان گۆشتی حەلالە و خاوێنە ، وە شیریشی ڕێگە پێدراوە و دروستە وەک چارەسەر بەکاری بھێنی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام