پرسیار // حوکمی بەکارھێنانی شیری گوێ درێژ بۆ نەخۆشی یەکان ؟
وەلام // زانایان دەلێن نابێت شیری گوێ درێژ بەکار بھێنی بۆ نەخۆشی ، ئەگەر شیفاش بە دەست بێت دوای بەکارھێنانی شیری گوێ درێژ ، ئەوە بەھۆی شیرەکەوە نەبووە بەلکو بە ویستی خوای گەورە بووە ، چونکە خوای گەورە شیفای دانەناوە لە شتی حەڕام .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت ، چونکە خوای گەورە شیفای دانەناوە لە حەرام کراوەکان ، ئەگەر نەخۆشێک چارەسەری ھاتە دی بە وەرگرتنی شتێکی حەڕام ، ئەوە مطابقی قەدەری خوای گەورە بووە کە ئەو نەخۆشە چاک بووە بێ ئەوەی ئەو شتە ھۆکار بێت ، ھەروەک خەلکانێک دوعا لە پەیکەر و شتی تر دەکەن و ئەوەیان دێتە دی کە داوایان کردووە ، کەواتە نابێت ئەو ھۆکارەی کە شیفای پێ بەدەست ھاتووە ھۆکارێکی حەڕام بێت ، چونکە چاک بوونەوە چەندین ھۆکاری ھەیە ، لەوانە : ویستی خوا .... )) فتح ذى الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٩٨
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ