پرسیار // بۆچی لە سورة المؤمنون خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أئذا متنا وكنا ترابا وعظاما أئنا لمبعوثون)) ، وات : ئايا ئەگەر ئێمە مردين دەبینە خۆل و ئیسک ، ئايا ئێمە زيندوو دەکرێینەوە بۆچی وشەی خۆل پێش ئیسک كەوتووە ؟ هەموومان دەزانین کە ئێسک دەبێتە خۆل نەک خۆل ببێتە ئێسک ؟
وەلام // زانایان سێ وەلامیان ھەیە :
(١) ابن باز ڕەحمەتی خواى لێ بێت دەفەرمووێت : چونکە یەکێک خۆل بێت زیندووی بکەیتەوە گەورەترە لە معجزەدا لەوەی کە یەکێک ئێسک بێت زیندووی بکەیەوە ، چونکە خۆل خۆل زیندوو بکەیەوە و بکەیتە گۆشت و ئێسک گەورەترە لەوەی ئێسک زیندوو بکەوەیەوە و بکەیت بە گۆشت ، ئەمەیان لە باب کمال قدرة الله ، بۆ ڕوون کردنەوەی تەواوی توانای خوای گەورەیە .
(٢) كافر ئينكارى ئەوەی دەکرد کە گۆشت و پێست چۆن دەبێت بە خۆل و چۆن ئێسکەکان دەبن بە ئێسکی ڕزیو و پرتووکاین دوای زیندوو بکرێنەوە ، ( أئذا كنا عظاما نخرة ) کەواتە گۆشتە دەبێت بە خۆل نەک ئێسک ، بەلکو ئێسک دەڕزێت و دەپووکێت .
(٣) هيج کێشە نییە چونکە مرۆڤ دەبێت بە خۆل و دوای ئێسک ، چونکە ئێسکی کلێژە ھەر دەمێنێت و بەوە مرۆڤ زیندوو دەبێتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ