پرسیار // هۆکاری دابەزینی سورەت الرحمان چییە ؟ بۆچی ئەم ئایەتە (( فبٲی ءالاء ربکما تکذبان )) زۆر جار دووبارە کراوەتەوە ؟
وەلام // سەبارەت بە هۆی دابەزینی ئەم سورەتە دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن هۆی دابەزینی سورەت الرحمان ئەوە بوو کاتێک موشریکەکان وتیان ڕەحمان کێیە و ئینکاری ناوی ڕەحمانیان دەکرد ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳذا قیل لهم اسجدوا للرحمان قالوا وما الرحمان ٲنسجدوا لما تٲمرنا وزادهم نفورا (٦۹) )) الفرقان ، واتە : ئەگەر بە موشریکەکان گوترابا : کە سوجدە بۆ رەحمان ببەن ، یاخی دەبوون ، دەیان وت ڕەحمان کێیە ؟ ئایا سوجدە ببەین بۆ ئەوەی فەرمانمان بکەیت ؟ لە کاتێکدا ئێمە نایناسین ، فەرمان کردن بە سوجدە دروکەوتنەوە و سل کردنەوەیانی زیاد کرد .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن هۆی دابەزینی ئەوە بوو لەبەر وتەی موشریکەکان بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەیات وت (( ولقد نعلم ٲنهم یقولون ٳنما یعلمە بشر .....(۱۰۳) )) واتە : ئێمە باش دەزانین کە پێت دەلێن هەر مرۆڤە ئەم قورئانەی فێر دەکات .
قرطبی ڕەحمەتی خوا لێ بێت سەبارەت بە ئایەتی سەرەتای سورەت دەفەرمووێت : (( دابەزی کاتێک وتیان : ڕەحمان کێیە ؟ هەندێک دەلێن دابەزی وەک وەلام بۆ خەلکی مەکە کاتێک وتیان : (( ٳنما یعلمە بشر )) ، و هو رحمان الیمامە ، هاوکاری موسەیلەمەی درۆزنیان دەکرد ، خوایی گەورە ئەم ئایەتە دابەزاند (( الرحمان (۱) علم القرءان (۲) )) الجامع الاحکام القرءان ج۲۰ لاپەڕە ۱۱۲
خەلکانێک خۆیان بە موسلمان دادەنێن ئینکاری سیفەتی ڕەحم بۆ خوای گەورە دەکەن ، دەلێن : ( لٲن الرحمة انعطاف ، ولین ، و خضوع ، ورقة ، وهذا لایلیق بالله ) واتە : چونکە ڕەحم سۆز و نەرم و نیانی و لاوازی و زەلیلی تێدایە ، کە ئەمەش شیاو نییە بۆ خوای گەورە نابێت بەم شێوەیە وەسفی بکەیت .
لە وەلام دا زانایان دەلێن :
(۱) چەندین بەلگە لە قورئان و سونەت ڕوون و ئاشکران کە خوای گەورە سیفەتی ڕەحمی هەیە .
(۲) لە ڕووی عەقلەوە هاتنی هەر نیعەتێک و خۆشی و لادانی هەر نەخۆشییەک ئاسەواری ڕەحمی خوای گەورەیە .
(۳) نابێت لە ناو سیفەت دا خوای گەورە بچوێنی بە دروست کراوەکان ، کە ئەمە یەکێک لە گرینگترین بنچینەکانی ئەهلی سونە .
(٤) دەلێن هیچ دژی بۆ مڕۆڤیش نییە ئەگەر بە ڕەحم بێت لەهەمان کات دا لاواز و زەلیلیش نییە کار لە دەسەلاتی ناکات .
سەبارەت بە دووبارە بوونەوەی ئەم ئایەت : (( فبای الاء ربکما تکذبان )) واتە : جا ئیتر بە کام نیعمەت لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان ناشوکری دەکەن بەدرۆی دەخەنەوە ئەی مرۆڤ و جنۆکە .
ئەم ئایەتە سی و یەک (۳۱) جار دووبارە کراوەتەوە ، بۆ ئەوەی دان بە نیعمەت بنێن و جەخت لە بیرکردنەوەی نیعمەتەکان بکەن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ