پرسیار // ئایەتی ٤۳ سورة ال عمران دەفەرمووێت : (( یامریم ٱقنتی لربك وٱسجدی وٱركعی مع الراكعین )) واتە: ئەی مریم ملكەچ ببە بۆ خوای خۆت سوجدە و کڕنووش ببە لەگەل رکوع بەراندا. بۆچی سوجدەی پێش ڕکوع باس کردووە ؟ بۆچی نەی ووت (مع الراکعات) ؟
وەلام // بۆچی سوجدەی پێش رکوع باس کردووە چەند وەلام ھەیە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن نوێژیان وەک هی ئێمە نەبووە سوجدە بردنیان پێش رکوع بووە ، هەتا دەلێن ڕۆژووشیان وەک هی ئێمە نەبووە ئایەتی ۱٨۳ سورة البقرة دەفەرمووێت : (( یٲیهالذین امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم ...)) واتە : ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە ڕۆژوو لەسەر ئێوە واجب کراوە هەروەک چۆن لەسەر ئەوانی پێش ئێوەش واجب کراوە.
(ٲ) هەندێک زانا دەلێن ئەم چوواندنە بۆ کاتی ڕۆژوو ماوەکەی دەگەڕێتەوە ، واتە ڕۆژوو لەسەر ئەوانی پێش ئێوەش واجب بووە هەر لە مانگی ڕەمەزان دا وە لە بەیانیش دەستی پێ دەکرد هەتا خۆر ئاوابوون .
(ب) هەندێک زانا دەلێن ئەم چوواندنە بۆ ئەسلی واجب بوون دەگەڕێتەوە نەک بۆ کاتی ڕۆژوو و شێوەکەی ، واتە ڕۆژوو لەسەر ئێوە واجب کراوە هەروەک چۆن لەسەر ئەوانی پێش ئێوەش واجب کراوە.
باسی ڕۆژوو ئایەت روون ئاشکرایە (( کما )) بەکار هاتووە ئینجا دەلێن ڕۆژووی ئێمە و ئەوان وەک یەک نییە ، کەچی باس نوێژ هیچ چوواندن بەم شێوەیە باس نەکراوە .
(۲)هەندێک زانا دەلێن نوێژیان وەک هی خۆمان بووە لە شێوەدا ،لەم ئەیەتەدا ((واسجدی وارکعی ...)) ئەم واوە مانای تەرتیب نادات،نموونە ئەگەر بلێیت : قام زید و علی ،واتە زید هەستا و عەلی دروستە عەلی پێش زید هەستا بێت،
وە دەلێن حیکمەت لەسەرەتا باس کردنی سجود بەسەر رکوع دا ئەوەیە چونکە سجود باشترە لە رکوع .
(( وارکعی مع الراکعین )) دوو وتە هەیە :
(۱) رکوع ببە لە گەل بەران ، واتە لەشوێنی نوێژ لەگەل پیاوان نوێژ بکە ، ئەمە بەلگەیە کە نوێژی کردن بۆ ئافرەت بە جماعەت دروستە .
(۲) رکوع ببە لەگەل رکوع بەران ، واتە لەوانە ببە کە نوێژ دەکەی مەرج نییە لە شوێنی نوێژ کردن لەگەل پیاوان نوێژ بکەی ، چونکە داوا لە ژن نەکراوە نوێژ بە جماعەت بکات، کە ئەمە وتەی ابن عثیمین .
بۆچی فەرمووی : ((مع الراکعین)) نەی وت : ( مع الراکعات ) الراکعین جمع مذكر سالمه ، وه الراكعات جمع مؤنث سالمه ، چونکە پیاو کامل ترە لە ژن ، وە بەندەی پیاو زۆرترن لە بەندەی ژن ، کە فەرموودە هاتووە لە پیاوان زۆر کامل بووینە بەلام لە ژنان تەنها ئاسیا و مریم و خدیجە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ