پرسیار // ئایا لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هیچ سورەتێک یان ئایەتێک هەبووە ئێستا لەناو قورئان دا نەبێت ؟
وەلام // زۆربەی زانایانی بنچینە و فەرموودە و فەقیهەکان و ڕاڤەکەرانی تەفسیر لەسەر ئەوەن کە دروستە نسخ بووە لە قورئان ئایەت ڕەش کراوەتەوە بەلام حوکی ماوە ، نسخ : واتە لادانی حوکمێکی شەرعی بە بەلگەی قورئان و سونەت ، نسخ لە دین هەیە بە بەلگەی قورئان و سونەت و ئیجماع ئەهلی سونە .
نسخ لە قورئان سێ جۆرمان هەیە :
یەکەم / نسخ بوونی ئایەت و حکم ، وەک نسخ بوونی دە جار تێر شیر خواردن لە ژن بۆ پێنج جار تێر شیر خواردن ، عائشە خوای لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : لە قورئان ئایەت دابەزی بوو دەبوایا دە جار مناڵ تێر شیر بخوات هەتا ژنەکە ببوایا دایکی ئەو مناڵە ، بەلام نسخ کرا بۆ پێنج ، لە قورئان دا ئەو ئایەتەی باسی دە جار تێر شیر خواردن دەکات هەبوو دوای مردنی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەمانخوێندەوە . رواە مسلم (۱٤٥۲) .
دووەم / نسخ بوونی حوکم بێجگە لە ئایەت ، وەک نسخ بوونی ڕۆژوو گرتن لە مانگی ڕەمەزان سەرەتا دروست بوو نەگریت بەلام دەبوایا فیدیە بدات پاشان نسخ کرا دەبێت ئیلا ڕۆژوو بگرێت ئەگەر توانای هەبێت ، واتە واجبە لەسەر هەموو کەسێک ڕۆژوو بگرێت ئەگەر توانای هەبێت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( .... و علی الذین یطیقون فدیة ... )) واتە :لەسەر ئەوانەی توانای بە ڕۆژووبونایان هەیە فیدیە هەیە ئەگەر بەڕۆژووش بن باشترە بۆیان .
ئایەتی دواتر دەفەرمووێت ((..... فمن شهد منکم الشهر فلیصمه ....)) واتە : هەرکەسێک لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت.
ئەم ئایەتە ئایەتی پێش خۆی نسخ کردووە ، دەبێت هەموو کەسێک بەڕۆژوو بێت ئەگەر توانای هەبێت .
سێیەم / نسخ بوونی ئایەت بێجگە لە حوکم ، وەک نسح بوونی ئایەتی ڕەجم وە حوکمەکەش ماوە ، کە وتەی عمر ڕوون ئاشکراییە دەلێت ئایەتی ڕەجم هەبووە ، هەروەها ابی بن کعبیش بەهەمان شێوە ، هەروەها لە عائشەش بەهەمان شێوە نقل کراوە .
کەواتە دەلێین بەلێ ئایەت هەبووە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نووسراوە و دواتر ڕەش کراوە ، یان ڕەش کردنەکەی تەنها ڕەش کردنی نووسینەکە بووە حوکمی ماوە یان حوکمیشی نەماوە .
سەبارەت بە نسخ بوونی سورەت بە تەواوی ئەوەی ڕوون بێت هیچ سورەتێک بە تەواوی نسخ نەبووە ، بەلکو تەنها ئایەت نسخ بووە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ما ننسخ من ایة ٲو ننسها ....)) البقرة (۱۰٦) ، واتە : ئێمە لە قورئان دا هەر ئایەتێک نسخ بکەین یان فەرامووش بکەین و لەبیر ببەینەوە ، ئێمە لە بابەتی ئەو یان باشتر و ئاسانتر دێنینەوە ....
لەم ئایەتە باسی نسخی ئایەت دەکات نەک سورەت ، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئایەت نسخ دەبێت نەک سورەت ، هەروەها ئەوەی نقل کرا بێت زۆرترین ئایەت لە سورەتێک نسخ بووبێت سورەت الاحزابە ، دەلێین بەقەدەر سورەت البقرة درێژ بوو ، عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : سورەت الاحزاب لەسەردەمی پێغەمبەر دوو سەد ئایەت بوو ، بەلام کاتێک قورئان نووسراوە و کۆکراوە تەنها ئەوەندە کە ئێستا دیارە ، ئەوەی باسمان کرد سەبارەت بە نسخ بوو ، بەلام بێجگە لە نسخ لە قورئان هیچ ئایەتێک یان سورەتێک نەبووە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هەبووبێت ئێستا نەمابێت چونکە قورئان پارێزراوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ