سەردێری پرسیار:ئایا عیسی مردووە یان زیندووە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:577

پرسیار:

پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ .... ))}[ آل عمران : ٥٥ ] واته: باسى ئەوە بكه كاتێک خوا فەرمووی ئەی عيسى من دەت مرێنم وه بەرزت دەکەمەوە بۆ لای خۆم ..... ئايا عيسى سەلامی خوای لێ بێت مردووه ئێستا یان زیندووە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان چوار وتەیان ھەیە بۆ ئەم ئایەتە :

یەکەم / ھەندێک دەلێن : إن فی الایة تقديما و تأخيرا ، واتە : لەم ئایەتە پێش و پاشی ھەیە کە لە زمانی عەرەبی دا بەناوبانگە ، واو " و " لەم ئایەتە بە مانای واجبی تەرتیب ناھێت لێرە ، واتە ماناکەی بەم شێوەیە : من تۆم بەرز کردەوە و دەتمرێنم دوای ئەوەی کە لە ئاسمان دات دەبەزێنین ، کە گومانی تێدا نییە عیسی سەلامی خوای لێ بێت لە ئاسمان دادەبەزێت پێش قیامەت و وە دوای دەمرێت .

دووەم / مەبەست پێی مردنە ، واتە عیسی سەلامی خوای لێ بێت ئێستا مردووە دوای خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە و دادەبەزێت بۆ دونیا .

سێیەم / متوفیك ، مەبەست پێی گرتن و وەرگرتنەوە ، واتە : تۆمان وەرگرتەوە و بەرز کردەوە بۆ لای خۆمان .

چوارەم / متوفیك ، بە مانای نووستن دێت ، واتە : تۆمان نووستاند و بەرز کردەوە بۆ لای خۆمان .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت خوای گەورە بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان بێ مردن و بێ نووستن ھەروەک حسن و ابن زید و طبری وا دەلێن ، وە ئەمە بە ڕاستی لە ابن عباس و ضحاکیش نقل کراوە . )) الجامع لاحکام القران ج٥ لاپەڕە ١٥٣

خاوەنی فتح البیان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( .... چونکە ئەوەی ڕاست بێت خوای گەورە عیسای بەرز کردۆتەوە بۆ ئاسمان بێ مردن کە ئەمە وتەی زۆربەی موفەسرەکانی قورئانە ، وتەی طبری یە ، ھەواڵ بە ڕاستی نقل کراوە کە دادەبەزێت .... )) فتح البیان ج١ لاپەڕە ٤٣٠

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( "متوفیك"واتە : من تۆم وەرگرت ، وەرگیراوە لە وتەی : توفی الدائن دینە ، واتە : خاوەنی قەرز قەرزی وەرگرت ، عیسی خوای گەورە وەری گرتەوە و بۆ ئاسمان و بەرزی کردەوە ھەتا دادەبەزێت لە کۆتایی زەمان ، ئەمە وتەیەک .

وتەی دووەم / متوفیك مەبەست پێی نووستنە ، واتە : تۆمان نووستاند "واتە خەومان بەسەر تۆ داھێنا " چونکە نووستووش مردووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا ... )) الزمر "٤٢" ، وە دەفەرمووێت : (( وَهُوَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فيه ... )) الانعام "٦٠"

وتەی سێیەم / مەبەست پێی مردنی ڕاستەقینەیە ، واتە : خوای گەورە مراندوویەتی وە زیندووی دەکاتەوە لەکۆتایی زەمان وە دادەبەزێتە سەر دونیا ، وتەی ڕاست وفاة لێرە مەبەست پێی نووستنە ، چونکە خوای گەورە کاتێک ویستی بەرز بکاتەوە بۆ ئاسمان نووستاندی بۆ ئەوەی نقل کردنی لە زەوی بۆ ئاسمان لەسەری سووک بێت ، چونکە نقل بوون لە زەوی بۆ ئاسمان شتێکی ئاسان نییە ، لەبەر دووری ماوەکەی و ئەو شتانەی نێوان ئاسمان و زەوی و ئاسمانەکان ، نووستاندی پاشان بەرزی کردەوە ھەتا گەیشتە ئاسمانی دونیا ، بەلام ئەم وتەیە پێچەوانەی وتەی یەکەم نییە کە دەلێت بە مانای وەرگرتن دێت ، چونکە ھەردووک دەکرێت ، بەلام وتەی سێیەم کە دەلێت مەبەست پێی مردنی ڕاستەقینەیە لاوازە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيداً )) النساء/159، پێش مردن ، واتە : عیسی ، ئەمە بەلگەیە کە نەمردووە ، چونکە خوای گەورە کەسی نەناردووە دوای مردن .... )) تفسیر سورة ال عمران ج١ لاپەڕە ٣٢١ ــ ٣٢٢

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام