پرسیار // مانای ئەم ئایەتە چی یە کە خوای گەورە لە سورەت النحل دا دەفەرمووێت : (( من کفر باللە من بعد ٳیمانە ٳلا من ٲکرە و قلبە مطئن بالایمان ولكن من شرح بالكفر صدرا فعلهم غضب من الله ولهم عذاب عظیم(۱۰٦) )) واتە : هەر کەسێک دوای ئیمان هێنان کافر بێتەوە بێگومان سزای تووندی بۆی هەیە ، ئیلا کەسێک زۆری لێ کرابێت لەو کاتەش دلنیا بێت بە ئیمان دلی پڕ ئیمان بێت ، بەلام کەسێک کوفری بە دڵ پێ خۆش بێت ئەوە تۆڕەی خوای لەسەر دەبێت ، وە سزایێکی گەورەش بۆی هەیە لە دواڕۆژ دا ؟
وەلام // زانایان دەلێن هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە سەبارەت بە عەمماری کوڕی یاسر بوو .
ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : موشریکەکان زۆر ئازاری عەماریان دا ، بەڕادەیەک گەیشتە حالەتێک لەژێر سزا تیا بچێت ، ئەوسا لەبەر ناچاری و بەدلێکی پڕ لە ئیمانەوە ئەوانی ڕازی کرد ، جا بۆ دوای هاتە لای پێغەمبەر کارەساتەکەی بۆ گێڕایەوە ، ئەویش پێی فەرمووی : لەو کاتەدا دڵت چۆن بوو ؟ عەممار گوتی : دلنیا بووم لە ئیمان ، فەرمووی : ئەگەر ئەمجارەش دووبارە بوویەوە ، تۆیش جاران چیت گوتبوو بڵێوە .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک زۆری لێ بکرێت بگاتە ڕادەی کوشتن ، تاوانبار نابێت ئەگەر کوفر بکات بەلام دلی پڕ ئیمان بێت ، ......)) الجامع لأحکام القرءان ج۱۲ لاپەڕە ٤۳٥
هەندێک زانا دەلێن ڕوخسەت دراوە بۆ کوفر کردن بە وتە ، بەلام بە کردەوە نابێت کوفر بکرێت وەک سوجدە بردن بۆ بێجگە لە خوا یان .......فەرموودەی چیڕۆکی ذباب دەکەنە بەلگە ، بەلام وتەی ڕاست ڕوخسەت دراوە بۆ وتە و کردەوە ، چونکە :
(۱) ئایەتەکە دەفەرمووێت : (( من کفر باللە ....)) ولم یقل : بالقول ، واتە : نەی فەرمووە هەر کەسێک بە وتە کوفر بکات ، کەواتە ئایەتەکە گشتییە وتە و کردەوە دەگرێتەوە .
(۲) وە دەلێین فەرموودەی چیرۆکی ذباب ھەندێک زانا دەلێن لاوازە .
(۳) ئەگەر فەرموودەی چیڕۆکی ذباب ڕاستیش بێت ڕوون و ئاشکرا نییە بکەیتە بەلگە .
(٤) وە ئەگەر واش بێت دەلێین بۆ ئومەتەکانی پێشتر ڕوخسەت نەدرابوو بۆ کوفر کردن بە کردەوە یان بە وتە و کردەوە ئەگەر زۆریان لێ بکرابا.
صالح ال الشيخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک دەلێن فەرموودەی باسی چیڕۆکی مێش دەکات کێشەی تێدایە بەلام سوپاس بۆ خوا ھیچ کێشەی تێدا نییە ، چونکە یان باسی ئومەتەکانی پێش ئێمەیە کەواتە نابێتە بەلگە بۆ زۆری لێ کردن ، یان ئەسلەن زۆری لێ نەکراوە کاتێک ویستی تێپەڕ بێت بەلکو کوشتی لەبەر ئەوەی وتی : من ھیچ شتێک بۆ کەس سەر نابڕم بۆ بێجگە لە خوا . )) التمھید لاپەڕە ١٥٠
ابن عثمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست هیچ جیاوازی نییە لە نێوان زۆری لێ کردن بە وتە و کردەوە ....)) قول المفید شرح کتاب التوحید
ئەگەر کەسێک زۆری لێکرا ئەم سێ حالەتانەن :
یەکەم / لە ڕووکەش و ناوەوە تەسلیم دەبێت ، ئەمەیان دروست نییە و هەلگەڕانەوەیە لە دین .
دووەم / لە ڕووکەش تەسلیم دەبێت نەک ناوەوە ، بەلکو دەیەوێت خۆی ڕزگار بکات ، ئەمەیان دروستە .
سێیەم / نە لە ڕووکەش و ناوەوە تەسلیم نابێت و دەکوژرێت ، ئەمەشیان دروستە .
لە حالەتی دووەم و سێیەم کامەیان باشترە هەلبژێری ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەگەر مانەوەی سوودی بۆ خەلک هەبێت بە کوشتنی زەرەر بە دین دەکەوێت ، ئەوە مانەوەی باشترە و حالەتی دووەم هەلبژێرێ باشترە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ