سەردێری پرسیار: بۆچی خوای گەورە لە ئایەتی ٤٤ لە سورة سبٲ دەفەرمووێت : (( وَمَا أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِنْ نَذِيرٍ )) واتە : پێش تۆ هیچ ترسێنەرێکمان بۆیان نەناردووە . وە لە ئایەتی ۲٤ سورة فاطر دەفەرمووێت : (( وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلا خَلا فِيهَا نَذِيرٌ )) فاطر /24 واتە : هیج قەومێک نییە ئیلا ترسێنەری بۆ چووە . ئایەتی یەکەم دەلێت پێش تۆ ترسێنەر بۆیان نەچووە ، وە ئایەتی دووەم دەلێت بۆ هەموو قەومێک ترسێنەر چووە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:579

پرسیار:

پرسیار // بۆچی خوای گەورە لە ئایەتی ٤٤ لە سورة سبٲ دەفەرمووێت : (( وَمَا أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِنْ نَذِيرٍ )) واتە : پێش تۆ هیچ ترسێنەرێکمان بۆیان نەناردووە . وە لە ئایەتی ۲٤ سورة فاطر دەفەرمووێت : (( وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلا خَلا فِيهَا نَذِيرٌ )) فاطر /24 واتە : هیج قەومێک نییە ئیلا ترسێنەری بۆ چووە . ئایەتی یەکەم دەلێت پێش تۆ ترسێنەر بۆیان نەچووە ، وە ئایەتی دووەم دەلێت بۆ هەموو قەومێک ترسێنەر چووە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دوو وەلامیان ھەیە :

یەکەم / ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو ئایەتەی دەلێت ترسێنەر نەچووە پێش تۆ ، مەبەست پێی عەرەبە یان قورەیشە چونکە پێش محمد سەلامی خوای لێ بێت هیچ رسول بۆ عەرەب نەچووینە کە رسول مژدە دەرن وە ترسێنەرن ، کە ئەمە دوعای ابراهیم بوو سەلامی خوای لێبێت ((ربنا وابعث فیهم رسولا منهم....)) واتە : خوایە رەسولێکیان بنێرە بۆیان کە لە خۆیان بێت،ئایەتی دووەم باسی بێجگە لە عەرەبە بۆ هەموو قەومێک رەسول چووینە تەنها عەرەب نەبن.

خوای گەورە ترسێنەری بۆ عەرەب نەنادرووە ئیلا محمد نەبێت ، خوای گەورە ناردوویەتی بە ترسێنەر بۆ تێکڕای خەلک ، ھەر وەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً " )) "فتاوى نور على الدرب للعثيمين " (5/ 2) بترقيم الشاملة .

دووەم / ئەو ئایەتەی نەفی ترسێنەر دەکات مەبەست پێی خەلکی سەردەمی پێغەمبەرن، واتە پێش تۆ بۆ ئەم خەلکە ترسێنەرمان نەناردووە لەم کاتە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام