سەردێری پرسیار:پرسیار // مانای الأکمە چییە لەم ئایەتە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وأنی أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ (الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ) وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ )) (49) آل عمران ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:580

پرسیار:

پرسیار // مانای الأکمە چییە لەم ئایەتە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وأنی أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ (الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ) وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ )) (49) آل عمران ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وأنی أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ (الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ) وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ .... ))

واتە : عیسی سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ھەر لە قوڕ شکلی پەلەوەر ساز دەکەم و فووی پیا ئەکەم ، و بە ئیزنی خوا خێرا ئەبێتە پەلەوەرێکی زیندوو ، جگە لەوە کوێری زگماک و پێست بەڵەکاوی چار ئەکەم و مردووان زیندوو ئەکەمەوە بە ئیزنی خوا .....

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الأکمە ئەو کوێرەیە کە لە دایک دەبێت بە کوێری ، لە ابن عباس و ابو عبیدە نقل کراوە : ئەوەی لەدایک بووە بە کوێری . ....

مجاھد دەلێت : ئەو کوێرەیە کە بەڕۆژ دەبینێت و بەشەو نابینێت ، ... )) الجامع لأحکام القران ج٥ لاپەڕە ١٤٤

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الأکمە ، واتە : کوێر :

(١) وتراوە : ئەو کوێرەیە کە لە شەودا نابینێت و لە ڕۆژدا دەبینێت .

(٢) وتراوە : ئەوە کوێرەیە کە لە شەودا دەبینێت و لە ڕۆژدا نایبینێت .

(٣) وتراوە : ئەوە کوێرەیە کە نایبینێت ئیلا بە ماندوو بوونێکی زۆر نەبێت .

(٤) ئەو کوێرەیە کە لەدایک بووە بێ چاو .

وشەی الأکمە لە زمانی عەرەبی ئەگەر ئەم ھەمووی مانایەی ھەیە ، ئەوەی نزیک بێت لای من ئەو کوێرەیە کە لەدایک بووە بێ چاو ، چونکە ئەمە بەھێزترە بۆ توانا ، چونکە چەند بەھێزتر بێت بۆ توانا ئەوا باشترە بۆ بەلگە و نیشانە تا خەلک باوەڕی پێ بھێنن ، ئێمە دەلێین وەلەو لە زمانی عەرەبی دا وشەی الأکمە ئەگەری ھەموو مانای ھەیە ، بەلام ئەگەر تەنھا یەک مانا ھەلبگرێت ئەوەی نزیک بێت الأکمە ئەو کوێرەیە کە بێ چاو لەدایک بووە ، چونکە بەھێزترە بۆ توانا . )) تفسیر ابن عثیمین ال عمران ج١ لاپەڕە ٢٨٣

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام