پرسیار // ئایا ئەم ئایەتە دەبێتە بەلگە کە دروستە داوای لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت ؟ خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴾)التوبة (١١٣) . واتە : نابێت بۆ پێغەمبەر و ئەوانەی ئیمانیان هێناوە داوای لێ خۆش بوون بۆ موشریکەکان بکەن ئەگەر نزیکی ئێوەش بن دوای ئەوەی بۆتان بەدیار کەوت بوونە خەلکی دۆزەخ واتە لەسەر کوفر مردوون .
وەلام // بەلێ ھەندێک زانا ئەم ئایەتە دەکەن بەلگە ، چونکە مانای ئایەتەکە ئەوە دەگەیەنێت کە نابێت داوای لێ خۆش بوون بۆ مردووی کافر بکەیت کە ھەموو زانایان لەسەر ئەمە یەک دەنگن ، ئەگەر بۆ زیندووی کافر بکەیت دەلێن دروستە .
وهبة الزحيلي دەفەرمووێت : (( بیضاوی دەفەرمووێت : ئەم ئایەتە بەلگەیە کە دروستە داوای لێ خۆش بوون بۆ زیندووی کافر بکەیت ، چونکە داوا کردنی تەوفیق دانە بۆ ئیمان ھێنان .... )) التفسیر المنیر ج٦ لاپەڕە ٦٣
جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان ئایا دروستە دوعای لێ خۆش بوون و ڕەحمەت بۆ زیندووی کافر بکەی :
یەکەم / هەندێک زانا دەلێن دروستە دوعای لێ خۆش بوون ڕەحمەت بۆ کافری زیندوو بکەیت ، بەلگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴾)
ئایەتەکە دەلێت نابێت دوعای لێ خۆش بوون بۆ موشریک بکەی دوای ئەوەی بۆت بەدیار کەوت لەسەر کوفر مردوون و بوونە خەلکی دۆزەخ ، تێگەیشتنەکەی وایە ئەگەر نەمردبێت دروستە داوای لێ خۆش بوون بۆ بکەی ، چونکە هەر لێ خۆش بوون و ڕەحمەتە دەبێتە هیدایەت ، کە چەند حەدیس هاتوون دوعای هیدایەتی بو کافر کردووە .
ابن عباس دەلێت: داوای لێ خۆش بوونیان بۆ مردووی کافر دەکرد ئایەت دابەزی ، بەلام هیچ باس نەکرا و نەهی نەکرا داوای لێ خۆش بوون بۆ زیندوو نابێت بکەی .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) إبراهيم/ 36 ،
واتە : خوایە بەراستی ئەو بتانە خەلکێکی زۆری گومڕا کردووە ، هەر کەسێک شوێنی ئاینەکەی من کەوت ، بێ گومان ئەوە لە شوێن کەوتوانی منە ، وە هەر کەسێک سەرپێجی منی کرد خۆت دەزانی چی ئەکەیت ، چونکە تۆ بەڕاستی زۆر لێ بوردەیت .
نەی فەرموو : (( فٳنك عزیز حكیم )هەروەک ئەوە وایە ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت تۆ بەڕەحمی و لێبوردەیت ، لێیان خۆش دەبیت و ڕەحمیان پێدا دەبەیت و لەکوفر دەریان دەهێنیت بۆ ئیمان ، وە لە سەرپێچی بۆ گوێ ڕایەلی .
(٣) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ) - رواه البخاري ( 3290 ) ومسلم ( 1792 ) - .
واتە: یا اللە لە قەومەکەی من خۆش ببە چونکە ئەوان نازانن ، ئەمانە کافر بوون و ئازاری پێغەمبەریان دەدا کەچی داوای لێ خۆش بوونی بۆیان کردووە .
دووەم / هەندێک زانا دەلێن نابێت دوعای لێ خۆش بوون و ڕەحمەت بۆیان بکەی کە هێشتا زیندوون و لەسەر کوفرن ، بەلگە:
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوعای هیدایەتیان بۆ کردووە نەک ڕەحمەت و لێ خۆش بوون ، چۆن دەبێت لەسەر شیرک بێت دوعای لێ خۆش بوونی بۆ بکەیت، هەتا نەبێتە موسلمان لێ خۆش بوون ڕەحمەت نییە بۆیان .
(٢) وەلام بۆ فەرموودەی : (( اللهم اغفر لقومی...))
خاوەنی عمدة القاری بدرالدین العینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " اللھم اغفر لقومی فإنھم لا یعلمون " واتە :
(۱) مانای وایە لێی خۆش ببە ئەگەر موسلمان بوون.
(۲) واتە هیدایەتیان بدە بۆ ئیسلام کە دروستە بە تاوانەوە موسلمان بوو و بەموسلمان بوون تاوان هەمووی لادەچن و لێ خۆش بوون هەیە . )) " عمدة القاري شرح صحيح البخاري " ( 23 / 19 ) .
(۳)ریوایەتی بوخاری روون ئاشکرایە کە پێغەمبەر وەک حیکایەت دەگێڕێتەوە ، نەک دوعایان بۆ بکات دەلێت : پێغەمبەرێک توشی ئازارو بریندار بوون بوو ، پێغەمبەر خەبەری دا ئەو ئەم دوعایەی بۆ قەومەکەی خۆی کرد.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو زۆر وتە ھەیە زانایان وتەیان ھەیە کە دروستە ، نەک مەبەست بە لێ خۆش بوون ئەوە بێت ئەگەر لەسەر شیرک و کوفر مرد بێت ، نەک ڕەحمی پێ ببات کەچی بگات بە خوا کافرە ، بەلکو دوعا کردن بۆی بۆ ئەوە بێت کە ھۆکار بێت بۆ لێ خۆش بووم و ڕەحم پێدا بردن بۆ ئەوەی تەوفیقی بدرێت بۆ ئیسلام ، ئەمە یەکێک لە ڕووەکانە لە وتەی خوای گەورە لەسەر زمانی ابراھیم سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ )) إبراهيم/ 36 ، وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ) - رواه البخاري ( 3290 ) ومسلم ( ١٦٩٢) ، واتە : یا اللە لە تاوانی قەومی من خۆش ببە چونکە ئەوان نازانن . )) "مجموع الفتاوى " ( 12 / 489 ) .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ " لەم ئایەتە نەی فەرموو : " فإنك عزيز حكيم " واتە : ئەگەر تۆ لێیان خۆش ببیت و وە ڕەحمیان پێ بکەیت بەوەی تەوفیقیان بدەیت لە شیرک بگەڕێنەوە بۆ یەکتاپەرستی وە لە سەرپێچی بۆ گوێڕایەلی ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : " اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ " )) " مدارج السالكين " ( 1 / 36 ، 37 ) .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆر لە زانایان دەلێن ھیچی تێدا نییە و دروستە پیاو دوعا بۆ دایک و باوکی خۆی بکات ئەگەر کافر بن ، وە داوای لێ خۆش بوونی بۆی بکات ئەگەر زیندوو بن ، بەلام ئەگەر مرد بێت ئەوا ئومێد ئەوە بڕا و دوعای بۆ ناکرێت . )) "تفسير القرطبي " ( 8 / 274 ) .
باشتر وایە دوعای ھیدایەت بۆیان بکەیت ، ئەگەر دوعای ڕەحمەت بۆی بکەیت ھیچ ڕێگری نییە ئەگەر مەبەستت ڕەحم پێ دا بردن بێت بۆ ھیدایەت و ئیسلام .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ