پرسیار // ئایا تا چەند ڕاستە ھەندێک کەس ھەندێک ئایەتی قورئان دەکەنە بەلگە کە حۆری بۆ ئافرەتیش ھەیە ؟
وەلام // زانایان دەلێن حۆری لە بەھەشت عالەمێکی غەیبی یە و مەجالی تێدا نییە خەلک بە عەقلی خۆی لێکدانەوەی بۆی بکات ، وە قورئان ھەندێک ھەندێکی تر تەفسیر دەکات ئایەتەکان ڕوون و ئاشکران کە حۆری میینەن نەک نێرینە ، وە فەرموودەکانیش ڕوون و ئاشکران ، ھەروەھا ڕاڤەکارانی قورئانیش ھەمان ڕاڤەیان ھەیە بۆ حۆری کە مێینەن ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَعِندَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ ، كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ )) الصافات /48 – 49 ، واتە : چەند ھاوسەرێکی چاو گەورە و چاو ڕەشیان لایە ، کە جگە بۆ مێردەکانیان بۆ ھیچ کەسێکی دیکە ناڕوانن ، لووس و پاکژ و سپی ، ھەر دەلێیت : ھێلکەی ناو ھێلانەن و لەژێر باڵ و پەڕدا داپۆشراون و ھەرگیز تۆزیان لێ نەنیشتووە کەسێ دەستی لێ نەداون .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ )) الرحمن / 72 ، ژنانی سپی و چاو ڕەشن لەناو لەناو خێوەت و چادرەکان دەرناچن .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً ، فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا ، عُرُبًا أَتْرَابًا ) الواقعة / 35 –37 ، واتە :ئێمە ژنانی بەھەشتمان دروست کردوون بە دروستکردنێکی تازە و شۆخ و شەنگ و جوان ، وەک ژنانی دونیا نین ھەندێک گۆڕانکاری بەسەردا بێت ، جا کردوومان بە کچ ، واتە ھەمیشە کچن و وەک کیژانی شوو نەکردوون ، مێرد خۆشەویستانێ ھاوساڵ و ھاوتەمەنن .
لەوانەیە یەکێک بلێت ئافرەتیش کردەوە دەکات وەک پیاو بۆچی حۆری بۆ ئافرەتیش جێگیر نەکەین ؟
وەلام / زانایان لە وەلامی ئەم گومانە دەلێن :
(١) حۆری لە بەھەشتدا عالەمێکی غەیبییە و مەجالی تێدا نییە خەلک بە عەقلی خۆی لێکدانەوەی بۆ بکات ، قورئان وەسفی حۆری کردووە بە مێینە ، ھەر کەسێک بلێت حۆری پیاویش ھەن لە بەھەشت ئەوە شتێکی جێگیر کردووە بێ ئەوەی دق ھاتبێت لە وەحی ، ئەمەیان وتە دانە پاڵ خوای گەورەیە بێ زانست ، وە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ )) الأعراف /33.
(٢) بەلێ ئافرەتیش پاداشت وەردەگرێت لەسەر کردەوەی باش ھەر وەک چۆن پیاو پاداشت وەردەگرێت ، وە شتێکی ئاساییە و دوور نییە ئەگەر پاداشتی ژن و پیاو لێک جیاواز بن ، بەلگە ھاتوون کە خوای گەورە ئافرەتانی دونیا دەدات بە پیاوی موسلمانی دونیا لە بەھەشت دا .
ئەوانەی دەلێن ئەو ئایەتانەی ھاتوون مەبەست پێی ژن و مێردە بۆ ھەردووکیان حۆری ھەیە ، وەک :
خوا گەورە دەفەرمووێت : (( إن المتقین ......))
لێرە تەقوادار ژن و مێرد دەگرێتەوە کەواتە حۆری بۆ ھەردووکیان ھەیە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ) البقرة /25 .واتە : لە بەھەشتدا چەندین ئافرەت و ھاوسەری پاک و خاوێنیان بۆ ئامادەکراوە و بە ھەتا ھەتاییش لەوێ دەمێننەوە و ژیانێکی خۆش دەبەنە سەر .
لێرە " أزواج " بەکارھاتووە کۆیە و تاکەکەی "زوج" وە ئەم وشەیە بۆ پیاو بەکاردێت ، کەواتە حۆری بۆ ژنیش ھەیە .
وەلام / زانایان لە وەلامی ئەم گومانە دەلێن :
(١) چەند ئایەت ھاتوون وەسفی "أزوج" ی نەکردووە بە "مطھرون " چونکە بۆ نێرینە دەبێت "مطھرون " بەکار بھێنی ، بەلکو وەسفی "أزواج" ی کردووە بە "مطھرة" لە ئایەتانە کە بەم شێوە وەسفی کردووە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍ مِّن ذَلِكُمْ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ )) آل عمران / 15 .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لَّهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا )) النساء / 57 .
(٢) ووشەی زوج بۆ ژن و مێرد بەکاردێت ، لەم ئایەتە مەبەست پێی ئافرەتە نەک پیاو .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ووشەی " زوج " بۆ نێر و مێ بەکاردێت ، لەبەر ئەوە بە پیاو دەوترێت "زوج" وە بە ئافرەتیش دەوترێت "زوج" ، بەلام لە زاراوەی میرات جیاوازیان خستۆتە نێوانیان بۆ جیاکردنەوە و ئاسانکاری بە پیاو دەلێن "زوج" وە بە ئافرەت دەلێن "زوجة" )) تفسیر ابن عثيمين ج١ لاپەڕە ٢٥٠
(٣) ووشەی " المتقین " مەبەست پێی پیاوە چونکە چەندین ئایەت و فەرموودە ھاتوون کە وەسفی حۆری کراوە تەنھا بە مێینە ، وە ئەم کۆیە تەنھا بۆ نێرینە بەکاردێت .
لەوانەیە یەکێک بلێت ئەگەر وابێت ئەی بۆچی خوای گەورە نەی دەفەرموو : " ولھم فیھا زوجات مطھرة " ؟
وەلام / زانایان دەلێن لەبەر ئەوە وشەی " زوج " بەکارھاتووە نەک " زوجات " چونکە لەم ئایەتە مەبەست پێی ئافرەتی دونیا و حۆری بەھەشتە ھەموویان دەگرێتەوە ، ھەروەھا دەوترێت : زوج الرجل ، واتە : خێزانی پیاو ، بەلام نا گووترێت : زوجة الرجل ، واتە : خێزانی پیاو ، ئەم ووشەیە زۆر زۆر بە کەمی بەکاردێت .
بگەڕێوە بۆ " حاشية محي الدين شيخ زاده على تفسير البيضاوي " (1/434) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ