پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : ((...... فَٱتَّقُواْ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ )) البقرة "٢٤" ، واتە : خۆتان بپارێزن لە ئاگرێک کە سوتەمەنییەکەی خەلک و بەردە . بەلام ئایەتی ٦ لە سورة التحریم دەفەرمووێت : ((..... قوا ٲنفسکم وٲهلیکم نارا وقودها الناس والحجارة))، واتە خۆتان و مال و منالتان بپارێزن لەئاگر کە سوتەمەنییەکی خەلک و بەردە . بۆچی لە سورەت بقرە ( النار ) بەکارھاتووە لە تحریم ( نار ) جیاوازی چییە و سوودی چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئایەتی سورەت بقرە بەلگەیە کە ئاگرەکە لەلایان زانراوە دەیان زانی چ ئاگرێکە دەیان زانی بەردو خەلکە چونکە وشەی ئاگر (( ال)) چووتە سەر، کە ((ال)) للعهدیة دێتن واته ئاگرەکە زانراوە لە لایان.
بەلام ئایەتی سورەت تحریم ( ال ) نەچۆتە سەر وشەی ( نار ) ئاگر ، واتە تنکیر هاتووە کە دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات کە ئاگرەکە لایان زانراو نەبوو .
زانایان دەلێن ئەمە بەلگەیە کە سەرەتا ئایەتی سورة التحریم دابەزیووە سورة التحریم وە سورة البقرة هەردووکیان مەدەنین واتە پاش هیجرەت دابەزیون ، ئەگەر یەکێکیان مەککی بوایا ئەوەی تریش مەدەنی بوایا بەئاسانی دەمانزانی مەککیەکە لەپێش مەدەنی دابەزیوە ، بەلام لێرە ئاگر بە تنکیر هاتووە زانیمان کە ئایەتی سورة التحریم لەپێشتر بووە زووتر دابەزیوە چونکە تنکیر هاتووە سەرەتا وەسفی ئاگریان نەدەزانی دوای لەسورة البقرة ئاگر للعهد هاتووە وەسفی ئاگرەکەیان زانیووە کە پێشتر لە سورة التحریم باس كراوە ، کەواتە زانیمان بۆچی لە شوێنێک ال چووتە سەر نار وە لە شوێنێکی تر ال نەچووتە سەر .
محمد الامین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " فاتقوا النار التی وقودھا الناس و الحجارة ... " ئەم ئایەتە بەلگەیە کە ئەم ئاگرە زانراو بوو لایان ، بە بەلگەی " ال " العھدیە ، خوات گەورە دەفەرمووێت : (( قوا أنفسکم وأھلیکم نارا وقودھا الناس و الحجارة ....)) تنکیر لەم ئایەتە بەلگەیە کە ئاگرەکە زانراو نەبوو لایان بەم سیفەتانە .
جمع لە نێوان ھەردوو ئایەتەکە ئەوان نەیاندەزانی سیفەتی ئاگری دۆزەخ و سووتەمەنییەکی خەلک و بەردە ، ئایەتی سورەت تحریم دابەزی سیفەتی ئاگریان زانی ، کاتێک لایان زانراو بوو ئایەتی سورەت بقرە دابەزی ، سیفەتی ئاگریان زانی و لایان زانراو بوو چونکە لە سورەت تحریم پێشتر باس کراوە .
ئەم جمعە بیضاوی و خطیب لە تەفسیری خۆیان دا باس کردووە ، وە دەلێن ئایەتی سورەت تحریم لە مەککە دابەزیووە . )) دفع إیھام الاضطراب عن ایات الکتاب لاپەڕە ١٥ ــ ١٦
وە هەندێک زانا دەلێن ئەمە بەلگەیە کە سورة التحریم مەککییە ، وە هەندێک دەلێن ئەمە بەلگەیە ئەو ئایەتەی باسی ئاگر دەکات مەککییە بەلام زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن کە مەدەنییە .
تێبینی/چەند ووتە هەیە سەبارەت بە سورەتی مەککی و مەدەنی بەلام وتەی راست مەککی : ئەوەی دابەزیوە پێش هیجرەت مەکییە ئەگەر لە مەدینەش دابەزی بێت ، وە مەدەنیش : ئەوەی دابەزیوە پاش هیجرەت ئەگەر لە مەککەش دابەزیبێت ،کەواتە عیبرەت بە کاتە نەک شوین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ