پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوْلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ أُوْلَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ )) البقرة "٢٥٧" واتە : خوای گەورە یارو یاوەری ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان ھێناوە و لە تاریکی دەریان دەھێنێت بۆ ڕووناکی ئیسلام ، وە ئەوانەی کوفریان کردووە یار و یاوەریان ھەر تاغوت و شەیتانە لە ڕووناکی دەریان دەھێنێت بۆ تاریکی ، ئەمانە دەبنە یار و یاوەری ئاگری دۆزەخ و بە ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە . بۆچی خوای گەورە ئیماندار لە تاریکی دەردەھێنێت بۆ ڕووناکی ، وە کافر لە ڕووناکی دەردەھێنێت بۆ تاریکی ، ئایا کافر سەرەتا لەناو ڕووناکی بووە وە ئیمانداریش سەرەتا لەناو تاریکی بووە چۆن دەبێت ؟
وەلام // زانایان سەبارەت بەم ئایەتە دەلێن :
(١) باسی ئەو ئیماندارەیە کە پێشتر کافر بووە دوای بۆتە موسلمان ، ئەمەیان خوای گەورە لە تاریکی کوفر دەرچووە بۆ ڕووناکی ئیسلام ، بەلام کافر سەبارەت بە کافر باسی ئەو کافرەیە کە ئیمانی ھێناوە بە عیسی یان موسی دوای کافر بووە بە ئیسلام ، ئەمەیان لە ڕووناکی دەرچووە بۆ تاریکی .
(٢) باسی ئەو ئیماندارەیە کە کە لە مناڵییەوە موسلمان بووە و لەسەر ئیسلام لە دایک بووە ، لەبەر ئەوە وەسفی ڕووناکی فیترەتی کردووە بە تاریکی لەبەر گەورەی ڕووناکی ئیسلام بەرامبەر بە ڕووناکی فیترەت ، سەبارەت بە کافر لەدایک بوووە لەسەر فیترەت دوای کوفری کردووە ، ئەمەیان لە ڕووناکی فیترەت دەرچوو بۆ تاریکی کوفر .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مجاھد و عبدة بن أبي لبابة دەلێن : ئەمە سەبارەت خەلکانێک بوو ئیمانیان بە عیسا ھێنا ، کاتێک محمد سەلامی خوای لێ بێت ھات کوفریان پێ کرد ، لەبەر ئەوە دەرھاتنیان لە ڕووناکی بووە بۆ تاریکییەکانی کوفر . )) الجامع لأحکام القران ج٤ لاپەڕە ٢٨٦
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ئیماندار باسی تاریکی کردووە بە کۆ بە گوێرەی جۆرەکانی ، چونکە یان تاریکی نەزانینە یان تاریکی کوفرە یان تاریکی فاسقی یە ، تاریکی .....
سەبارەت بە کافر یارویاوەر بە کۆ باس کراوە "أولیاؤهم" کۆی "ولی" یە ، بە کۆ باس کراوە لەبەر زۆری جۆرەکانی کوفر ، بە پێچەوانەی ڕێگای حەق چونکە یەک ڕێگایە . ...
سەبارەت بە کافر لە تاریکی دەردچێت بۆ ڕووناکی کەچی کافری ئەسلیش دەگرێتەوە .
وەلام / یان مەبەست پێی ئەوانەن کە سەرەتا لەسەر ئیمان بووینە ، پاشان دەرچووینە لە ئیمان کە ئەمە دیارە ، یان دەوترێت : بە گوێرەی فیترەت باس کراوە ، چونکە ھەموو مناڵێک لەسەر فترەت لە دایک دەبێت . )) تفسیر ابن عثيمين ج٣ لاپەڕە ٢١٢ ــ ٢١٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ