سەردێری پرسیار: ئایا لە قورئان دا باسی سزای ناو گۆڕ کراوە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 588

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە قورئان دا باسی سزای ناو گۆڕ کراوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // واجبە ئیماندار باوەڕی بە سزای ناو گۆڕ هەبێت ، چونکە چەندین ئایەت و فەرموودە هاتوون ڕوون و ئاشکران ، بەلێ چەندین ئایەت هاتوون زانایان دەلێن باسی سزای ناو گۆڕە :

یەکەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُواْ فَأُدْخِلُواْ نَارًا فَلَمْ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًا )) نوح (٢٥)

واتە : بەهۆی تاوانەوە بە تۆفان نقووم کران ، دەرەنجام خرانە ناو ئاگرێکی گەورەوە .....

نەی فەرموو : (( ثم ٲدخلوا نارا ))، بەلکو فەرمووی : (( فٲدخلوا )) و الفاء تدل علی التعقیب المباشر ولیس علی التراخی ، واتە فاء لە زمانی عەرەبی دا مانای بەدوادا ھاتنی یەکسەر دێت ، ئەمە بەلگەیە کە یەکسەر دوای نقوم بوون لە ناو گۆریش سزا دران .

دووەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ )) غافر (٤٦) .

واتە : لەسر ئاگر ڕادەنوێنرێن بەیانی و نیوەڕۆ بە دواوە ، وە ڕۆژی قیامەتیش بەرپا دەبێت ال فرعەون و شوێن کەوتووانی بخەنە ناو سەخت ترین سزاوە .

ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە لە ناو گۆڕ سزا دەدرێن وە لە قیامەتیش سەخت ترین سزا بۆیان ھەیە .

سێیەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فجعلنا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ ﴾) الحجر : ٧٤

واتە : بەو شێوە خاووەکانمان ژێرو ژوور کرد ، وە بە ( گلبەرد ) بەردە بارانمان کرد .

دوای ژێرو ژوور کردن باسی بەرد باران کردن کراوە ، کە هەموومان دەزانین بە ژێرو ژوور کردن مردوون ، زانایان دەلێن ئەمە بەلگەیە کە باسی ناو گۆڕە ، چونکە ئەگەر بلێی باسی دونیایە ، دەلێین باشە دوای مردن سزاش بدرێ بێ سوودە چونکە هەستی پێ ناکات .

چوارەم / خوای گەورە دەفەرمووێت سەبارەت بە اصحاب الأخدود : (﴿ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ )﴾ [البروج: 10]

واتە : بێ گومان ئەوانەی پیاوانی ئیماندار و ژنانی ئازار دا وە پاشان تەوبەیان نەکرد سزایی دۆزەخ و سزای ئاگری سوتێنەر هەیە .

لێرە باسی سزای دۆزەخ کراوە وە باسی ئاگری سوتێنەریش کرا ، ئەمە بەلگەیە ئاگرە سوتێنەرەکە باسی سزای ناو گۆرە ، چونکە ئەوان ئیمانداریان سوتاند بە ئاگر .

پێنجەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ ﴾ [التوبة: 101]

واتە : لە عەرەبە دەشتەکیەکان و دەورو بەریشتان خەلکێکی دوو روو و منافق هەیە ، وە لە خەلکی مەدیشنەدا دووڕوو هەن ، تۆ ئەی محمد نایان ناسی ئێمە باش دەیان ناسین ، ئێمە دوو جار سزایان دەدەین ، لە دوای دا ئەبرێنەوە بۆ سزایەکی هەرە گەورە .

هەندێک زانا دەلێن دوو جار سزادان ، سزای یەکەم باسی دونیایە وە هی دووەم باسی ناو گۆرە ، وە پاشان سزایەکی گەورە بۆیان هەیە کە قیامەتە .

شەشەم / خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ * ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴾ [الأنفال: 50، 51]

واتە : ئەگەر سەیر بکەی کاتێک فریشتە رووحی بێ باوەران دەکێشن ئەوا شتێکی سەیر دەبینی ئەویش ئەوەیە فرشتە دەم و چاو پشتیان دەکوتن ، وە پێشیان دەلێن دەسا سزای سووتێنەری دۆزەخ بجێژن .... لێرە مەبەست پێی سزای ناو گۆرە .

حەوتەم / ..... ...... / ......

تێبینی / ئەهلی بیدەع ئینکاری سزای ناو گۆر دەکەن دەلێن لە قورئان باس نەکراوە ، کەچی لە قورئان باس کراوەو وە چەندین فەرموودە هاتوون بوخاری و موسلیمن ڕوون و ئاشکران .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام