سەردێری پرسیار:پرسیار // بۆچی خوای گەورە لە سورەت شعراء باسی چەند پێغەمبەر دەکات دەفەرمووێت کاتێک براکەیان بە قەومەکەیان وت ، بەلام کاتێک باسی شعیب دەکات دەفەرمووێت : (( كَذَّبَ أَصْحَابُ الأَيْكَةِ المُرْسَلِينَ(176) إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ(177) )) الشعراء ، لەم ئایەتە نەیفەرموو کاتێک براکەیان پێیان وت ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:590

پرسیار:

پرسیار // بۆچی خوای گەورە لە سورەت شعراء باسی چەند پێغەمبەر دەکات دەفەرمووێت کاتێک براکەیان بە قەومەکەیان وت ، بەلام کاتێک باسی شعیب دەکات دەفەرمووێت : (( كَذَّبَ أَصْحَابُ الأَيْكَةِ المُرْسَلِينَ(176) إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ(177) )) الشعراء ، لەم ئایەتە نەیفەرموو کاتێک براکەیان پێیان وت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كَذَّبَ أَصْحَابُ الأَيْكَةِ المُرْسَلِينَ(176) إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ(177) )) واتە : اصحاب الایکە کە لە نزیک شاری مەدینە دەژیان ھەموو پەیامبەرانیان بەدرۆزن دانا و بڕوایان پێ نەھێنا .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم ئایەتە نەیفەرموو : " أخوھم شعیب " براکەیان شوعەیب ، چونکە شوعەیب برای اصحاب الایکە نەبووە لە نەسەب ، کاتێک باسی مەدیەن دەکات دەفەرمووێت : (( أخاھم شعیبا )) چونکە لەوان بووە ، پێشتر لە سورەتی الاعراف باسمان کرد وتەی لەسەر نەسەب ، ابن زید دەلێت : خوای گەورە شوعەیبی ناردووە بە پێغەمبەر بۆ قەومەکەی ئەھلی مەدیەن ، وە بۆ خەلکی گوند ئەوانیش اصحاب الایکە بوون وە قەتادەش وا دەلێت کە باسمان کرد . )) الجامع لأحکام القران ج١٦ لاپەڕە ٧٢

خاوەنی فتح البیان دەفەرمووێت : (( نەی فەرموو براکەیان وەک پێغەمبەرانی پێشتر ، چونکە لە اصحاب الایکە نەبوو لە نەسەب ، کاتێک باسی مەدیەن دەکات دەلێت براکەیان شوعەیب پێیانی وت چونکە لەوان بوو ، لە سورەت الاعراف باسمان کرد بۆ نەسەبی ، خوای گەورە شوعەیبی ناردووە بۆ دوو ئومەت اصحاب الایکە و ئەھلی مەدیەن .... )) فتح البیان ج٥ لاپەڕە ٨٣

خوای گەورە بۆ اصحاب الأیکە یەک پێغەمبەری ناردووە ئەویش شوعەیب بووە ، بۆچی دەلێت اصحاب الأیکە ھەموو پێغەمبەرانیانی بەدرۆ خست ؟

وەلام / زانایان دەلێن بانگەوازی ھەموو پێغەمبەران یەک بانگەواز بووە بۆیە بەدرۆخستنەوەی یەک پێغەمبەر بەدرۆخستنەوەی ھەموو پێغەمبەرانە وە بەڕاست دانانی ھەموو پێغەمبەرانیش واجبە کە یەکێکە لە بنچینەکانی ئیمان بۆیە دەلێت ھەموو پێغەمبەرانی بەدرۆ خست .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام