سەردێری پرسیار:ئایا دروستە بلێیت حیجاب واجب نییە چونکە : (۱) ئەو ئایەتەی باسی حیجاب دەکات باسی ژنانی مەدینە بووە و تایبەتە بە وان ، ژنانی ئێستا ناگرێتەوە . (۲) هۆی واجب بوونی حیجاب ئازار دان بوو ، مونافیقەکان ئازاری ژنانی موسلمانیان دەدا ، بەلام ئێستا ئازار دان نەماوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:592

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە بلێیت حیجاب واجب نییە چونکە : (۱) ئەو ئایەتەی باسی حیجاب دەکات باسی ژنانی مەدینە بووە و تایبەتە بە وان ، ژنانی ئێستا ناگرێتەوە . (۲) هۆی واجب بوونی حیجاب ئازار دان بوو ، مونافیقەکان ئازاری ژنانی موسلمانیان دەدا ، بەلام ئێستا ئازار دان نەماوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین بەلگەکان زۆرن لە قورئان و سونەت ، وە هەروەها ھەموو زانایان یەک دەنگن لە کۆنەوە تا ئێستا کە حیجاب واجبە ، هەروەها واجبی حیجاب موحکەمە شتێک نییە نەسخ بووبێت و گۆڕدرا بێت کە هەموو زانایان یەک دەنگن .

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە حیجاب لە ئایەتی سورەت النور ، وە سورەت الاحزاب ئایەتی ٥۹ دەفەرمووێت : (( یٲیها النبی قل لٲزواجك وبناتك ونساء المؤمنین یدنین علیهن من جلابیبهن ذالك ٲدنی ان یعرفن فلایؤذین وكان الله غفورا رحیما )) واتە : ئەی پێغەمبەر بە ژنەکانت و کچانی ئیماندار بلێ خۆیان داپۆشن بە شێوەیەک کە تەواوی سەرو مل و جەستەیان داپۆشێ .ئەو خۆ داپۆشینە لە بار ترین شتە کە پێی بناسرێن ئێوە .

ابن الجوزی دەڵێت : هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە ئەوە بوو فاسق ژنانی ئیمانداریان ئازار دەدا کاتێک دەردەچوون لە شەودا ، کاتێک بینییان خۆیانی داپۆشیوە وازیانی لێ دەهێنا ، و دەیان وت ئەمە ئازادە (واتە بەندە نییە ) ، کاتێک بینیبوایا خۆی دانەپۆشیوە ئازاریان دەدا ، دەیان ووت ئەمە بەندەیە ، ئێمە دەلێین هۆی دابەزینی ئایەتی حیجاب بۆ ئەوە بوو تا پارێزراو بن و تووشی ئازار دان نەبن ، بەلام ئێمە دەلێین :

(۱) (( العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب)) واتە : عیبرەت بە گشتییەتی دەربڕینە نەک تایبەتی هۆکار ، هەروەها دەلێین ئایەتەکە دەفەرمووێت : (( ونساء المؤمنین )) ئەم دەربڕینە گشییە هەموو ژنانی ئیماندار دەگرێتەوە تا قیامەت .

(۲) دەلێین ئەگەر وابێت وەک ئێوە دەیلێن ئەی چی لە ئایەتی سورەت النور دەکەی کە هۆکاری ئەوە نەبووە ، ئەی چی لە کردەوەی هاوەلان و ئەوانەی دوای ئەوان دەکەی کە تا ئێستا هەمووان یەک دەنگن لەسەر حیجاب .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام