پرسیار // مانای ئەم ئایەتە چی یه کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳن الذین فتنوا المؤمنین و المؤمنات ثم لم یتوبوا فلهم عذاب جهنم ولهم عذاب الحریق (۱۰) )) البروج ؟
وەلام // ئەم ئایەتە باسی کوشتنی اصحاب الاخدود دەکات ، کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳن الذین فتنوا المؤمنین و المؤمنات ثم لم یتوبوا فلهم عذاب جهنم ولهم عذاب الحریق (۱۰) )) البروج
واتە : بێگومان ئەوانەی کە پیاوانی بڕوادار و ژنانی بڕواداریان ئازاردا و دژایەتیان کرد ، لە پاشان تەوبەشیان نەکرد ، سزایی دۆزەخ و سزای ئاگری سوتێنەریان بۆیان هەیە .
سەبارەت بە (ٳن الذین فتنوا المؤمنین و المؤمنات .....)) سێ وته هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن (( فتنوا )) ٲی صدوهم عن دینهم ، واته : ئەوانەی ئیماندارانیان لادا لەسەر دینیان .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن ٲی حرقوهم بالنار ، واتە : بێگومان ئەوانەی ئیمانداریان سووتاند بە ئاگر .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە : سووتاندیان بە ئاگر ، عەرەب دەلێن : فتن فلان الدرهم والدینار : ٳذا ٲدخله النار ، لینظر جودته ، ودینار مفتون ، و یسمی الصائغ : الفتان ، و کذالك الشیطان ، وورق فتین ، ٲی : فضة محرقة ، ......)) الجامع لاحکام القران ج۲۲ لاپەڕە ۱۹٤
سێیەم : هەندێک زانا دەلێن هەردوو مانا پێچەوانەی یەکتر نین ، کەواتە هەردوو مانا هەلدەگرێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئایەت هەردوو مانا هەلدەگرێت ، وە ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە قورئان ماناکەی لە تێگەیشتنی ئێمە زیاترە و بەر فراوانترە ، ......
هەروەها ئەم ئایەتە پەند ئامۆژگاری تێدایە ئەویش ئەوەیە کە خوای گەورە دوژمنەکانی خۆی بەسەر دۆستانی خۆی زاڵ دەکات ، لات شتێکی غەریب نەبێت ئەگەر کافری بالا دەست و زاڵ کرد بەسەر ئیمانداران ، ئیمانداریان کوشت و سووتاند ، وە ئابڕۆیان برد ، لات غەریب نەبێت خوای گەورە لەمە حیکمەتی داناوەو تێیدایە ، ئەو ئیماندارانەی تووشی ناخۆشی دەبن پاداشتێکی زۆر گەورە بۆیان هەیە ، .......
ئێمە گوێمان لێ دەبێت ئابڕۆی موسلمان دەبردرێت و دەکوژرێت و مالی دەبردرێت ، وە مناڵ و پیر برسی دەکرێن ، گوێمان لە هەندێک شت دەبێت دەگریێین ، دەلێن : سبحان اللە ئەمە چ زال کردنە خوای گەورە بەسەر ئیماندارانی دا هێناوە ؟ ئێمە دەلێین لات سەیر نەبێت ئەی براکەم ، خوای گەورە نموونەی بۆ ئێمە باس کردووە کە ئیمانداریان سووتاندووە وەک لەم ئایەتە ، ئەم زال کردنی کافر بەسەر ئیماندار بۆ بەرز بوونەوەی پلەیانە ، وە تاوانیان لا دەچێت ، وە دەبنە ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی کە ماون ، وە کافرەکان زیاتر لە خۆ بایی دەبن هەتا خوای گەورە دەیانگرێت و لە ناویان دەبات )) تفسیر ابن عثیمین ج٦ لاپەڕە ٤۲۲
(( ثم لم یتوبوا )) حسن البصری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەیری ڕەحم و کەڕەمی خوای گەورە بکەن ، دۆستەکانی کوژران ، وە خۆی بانگەوازی ئەوانە دەکات بۆ تەوبە و لێ خۆش بوون )) .
زانایان دەلێن خوای گەورە فەرموویەتی : (( ثم لم یتوبوا )) وٳنما عبر سبحانە بٲداة التراخي ، لٲن التوبة مقبولة قبل الغرغرة ولو طال الزمان ، واتە : لەم ئایەتە ئەداتی تراخی بەکارهاتوو ، چونکە تەوبە وەرگیراوە پێش غەرغەرە ئەگەر ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕ ببێت بۆ تەوبە کردن .
سەبارەت بە : (( فلهم عذاب جهنم ولهم عذاب حریق ))
هەندێک زانا دەلێن مەبەست پێی ئەوەیە لە قیامەت سزای زیاتر هەیە لە سزایی کوفر کردنان ، کە ئەویش سزایی سووتاندنی ئیماندارانە ، واتە ئەو سزایەشان بۆیان هەیە .
هەندێک زانا دەلێن بۆ ئەوان سزای جحیم و سزای حریق هەیە ، وە حریق : ناوێکە لە ناوەکانی دۆزەخ ، وەک سعیر ، ئاگر پلە پلەن بۆ ژێرەوە وە چەند جۆرن وە ناویان هەیە ، هەروەک ئەوە وایە سزا دەدرێن بە زمهریر لە دۆزەخ ، پاشان بە سزای حریق ، یەکەم سزا بە ساردی ، دووەم سزا بە گەرمی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ