سەردێری پرسیار: پرسیار // خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرمووێت : (( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ )) مەبەست لە ( وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ) ئایا مەبەستی ئەوەیە زیکری خوا گەورەترە لە نوێژ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 595

پرسیار:

پرسیار // خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرمووێت : (( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ )) مەبەست لە ( وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ) ئایا مەبەستی ئەوەیە زیکری خوا گەورەترە لە نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ )) العنكبوت/ 45 .

واتە : ئەی محمد ئەوەی لەم قورئانەدا بۆت وەحی کراوە بیخوێنەوە و بە بەردەوامی و ڕێک و پێک نوێژ بکە ، بەڕاستی نوێژ بەرھەلستی مرۆڤ دەکات لە کاری خراپ و ناپەسەند ، بێ گومان یادی خوا لە ھەموو شتێک گەورەتر .

سەبارەت بەم ئایەتە : (( ولذكر الله أكبر )) زیکری خوای گەورە لە ھەموو شتێک گەورەتر ، زانایان چوار وتە ھەیە :

یەکەم // خوای گەورە یادی ئێوە بکات لە ھەموو شتێک گەورەترە ، لە یادی کردنی ئێوە بۆ خوای گەورە گەورەترە ، کە ئەمە وتەی ابن عباس ، وعكرمة ، وسعيد بن جبير، ومجاهد .... ، ھتد .

دووەم // زیکری خوای گەورە لە ھەموو شتێک گەورەترە بێجگە لە خوا نەبێت ، خوای گەورە لە ھەموو شتێک گەورەترە .

سێیەم // زیکری خوای گەورە لە نوێژدا گەورەترە لە لەوەی نەھیت لێ دەکات لە فاحیشە و خراپە .

چوارەم // یادی خوا بۆ بەندەی لە ناو نوێژدا گەورەترە لە یادی بەندە بۆ خوا .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە نوێژ دوو شت لەخۆ دەگرێتەوە : واز ھێنان لە فاحیشە و خراپە ، واتە بەردەوام بوون وات لێ دەکات وازی لێ بھێنی .

ھەروەھا نوێژی زیکری خوای لەخۆ گرتۆتەوە ، ئەمە داواکاری گەورەترە لەبەر ئەوە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ " واتە گەورەترە لە ھی یەکەم . )) "تفسير ابن كثير" (6/ 280-282) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یادی خوای گەورە لە ناو نوێژدا گەورەترە لەوەی لەوەی نەھیت لێ دەکا لە فاحیشە و خراپە ، مانای وا نییە کە زیکری خوای گەورە لە دەرەوەی نوێژ گەورەترە و باشترە لە نوێژ و ئەوەی تێدایە لە زیکری خوا ، چونکە ئەمەیان پێچەوانەی یەک دەنگی ھەموو زانایانە . )) "مجموع الفتاوى" (32/ 232) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام