پرسیار // مانای ئەم دوو ئایەتە چییە و سوودەکانی چیین کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آَمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ . الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ ) ) آل عمران/١٦ـ١٧؟
وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آَمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٦) الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ (١٧) )) آل عمران .
واتە : ئەوانەی دەلێن : ئەی پەروەردگارمان ! ئێمە باوەڕمان ھێناوە بە خۆت و پەیامبەرەکەت ، دەسا تۆش لە گوناھەکانمان خۆش بە و لەسزای ئاگریش بمانپارێزە ، ئیمانداران ئەمانەن سیفەتیان : خۆڕاگرن و شان ئەدەن بە فەرمانەکانی خوا و ھەمیشە ڕاستگۆن و ملکەچ و گوێڕایەلن و ھەموو کات خەریکی نوێژ و خواپەرستین و سامان بەخشن و ھەموو ڕۆژێک لە بەرەبەیان لە خوا دەپاڕێنەوە لێیان خۆش بێت ، واتە بەر لە نوێژی بەیانی خەریکی شەو نوێژ و پاڕانەوەی لێ خۆش بوونن .
زانایان دەلێن مغفرة وەک مغفر ئەوەی جەنگاوەر لەسەر سەری دادەنێت دوو سوودی ھەیە :
یەکەم / مغفر سەری جەنگاوەر دادەپۆشێت ، وە مغفرة خوای گەورە مرۆڤ دادەپۆشێت لە خەلک لەو تاوانە ئاشکرا و ڕیسوا ناکات .
دووەم / مغفر سەری جەنگاوەر دەپارێزێت لە سەھم ، وە مغفرة خوای گەورە دەیپارێزێت لە سزا دان .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مغفرة وەرگیراوە لە غفر ، کە بە مانای داپۆشین لەگەڵ پاراستن دێت ، لەوانە مغفر ئەوەی جەنگاوەر لەسەر سەری دادەنێت بۆ ئەوەی سەری داپۆشراو بێت و وە پارێزراویش دەبێت لە سەھم ، مغفرة تەنھا بە مانای داپۆشین ناھێت ، بەلکو داپۆشینە و پاراستنیشە ، لەبەر ئەوە دەلێین : لێ خۆش بوونی تاوان داپۆشینە لە خەلک و وە لێ خۆش بوونە لە سزا دان . )) تفسیر سورة ال عمران ج١ لاپەڕە ١٠٨
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوودەکانی ئەم دوو ئایەتە :
(١) سیفەتی ئیمانداران ئەوەیە کە ئیمان بە خوا خۆیان ئاشکرا دەکەن و وە دان بە بەندایەتی دادەنێن ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( الذين يقولون )) ، ئەم وتەیە بە زمان و بە دڵ دەگرێتەوە .
(٢) سیفەتی ئیمانداران ئەوەیە کە سەرسام نین بە نەفسی خۆیان و وە ئەوان خۆیان وا دەبینن کە کەمتەر خەمن لە داوای لێ خۆش بوون کردن لە خوا ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( فاغفر لنا ذنوبنا )) .
(٣) تەقوا مرۆڤ معصوم ناکات لە تاوان ، بەلکو دەکرێت تاوانی ھەبێت و تاوانی کردبێت ، بەلام تەقوا دار دەست پێش خەری دەکات لە تەوبە کردن دا .
(٤) دروستە تەوەسول بە ئیمان بکەیت ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( رَبَّنَا إِنَّنَا آَمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا )) ئەم فایە " ف " لیرە بە مانای سەبەب دێت ، بەلگەیە ئەوەی پاشی ھۆکارە بۆ ئەوەی پێشی .
(٥) دەبێت مرۆڤ داوای لێ خۆش بوون و خۆ پاراستن لە ئاگر بکات لە خوای گەورە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ )) .
(٦) جێگیر کردنی سزای ئاگر ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ )) سزای ئاگر یان بەردەوامە ، کە ئەمە بۆ ئەوانەیە لە ھاوەڵی ئاگرن یان کاتی یە بۆ ئەوانەیە کە تاوان دەکەن ، چونکە ئەمانە سزا دەدرێن بە گوێرەی تاوانیان ئەگەر خوای گەورە لێیان خۆش نەبێت .
(٧) فەزلی ئەم سیفەتانە کە خوای گەورە مەدحیان دەکات ، کە ئەمانەن : ئارام گرتن و ڕاستگۆیی و نوێژ کردن و ماڵ بەخشین و داوای لێ خۆش بوون کردن لە بەرەبەیان ، وە ھاندان بۆ ھێنانەدی ئەم سیفەتانە .
(٨) ئارام گرتن گەورەترینی ئەم سیفەتانەیە ئەگەر ئارام گرتن ھاتەدی ھەموو سیفەتەکانی تر دێتە دی ، چونکە جۆری ئارام گرتن ئەوەیە کە ئارام بگریت لەسەر گوێڕایەلی خوا و سەرپێچی کردنی .
(٩) زەم کردنی ئەوانەی ئەو سیفەتانەیان ھەیە کە دژی ئەمانەن کە ئەمانەن : زوو ھەلچوون و ئارام نەگرتن و درۆ کردن و کەم عیبادەت کردن و ڕەزیلی و خۆ بەگەورە زانین لە داوای لێ خۆش بوون کردن لە خوا . )) تفسیر سورة ال عمران ج١ لاپەڕە ١١٦ ــ ١١٧
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ