سەردێری پرسیار: ئایا ئەگەر لاشەی فیرعەون تیا بچێت دەبێتە بەلگە کە قورئان درۆیە و ڕاست نییە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 598

پرسیار:

پرسیار // ئایەتی ۹۲ لەسورەت یونس سەبارەت بە فیرعەون دەفەرمووێت : (( فالیوم ننجیك ببدنك لتكون لمن خلفك ایة و ٳن كثیرا من الناس عن ءایاتنا لغافلون )) واتە : ئەمڕۆ لاشەت لە تیاچوون ڕزگار دەکەین ، ناهێلین لە نێو دەریا تیا بچێت ، تا بۆ ئەوانەی دوای تۆ بێتە پەند و ئامۆژگاری . پرسیار ئەوەیە کە ئەم ئایەتە دەلێت لاشەی فیرعەن دەهێلینەوە بۆ ئەوانە دوای تۆ ، ئایا ئەگەر لاشەی فیرعەون تیا بچێت دەبێتە بەلگە کە قورئان درۆیە و ڕاست نییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین ئایەتەکە نابێتە بەلگە بلێیت لاشەی فرعەون دەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت ، چونکە هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ابن عباس و بێجگە لە ابن عباس دەلێن : بنی ئیسرائیل بە گومان بوون لە مردنی فیرعەون ، خوای گەورە فەرمانی بە دەریا کرد لاشەی فڕێ بدات لە شوێنێکی بەرز .

(( فالیوم ننجیك )) واتە بەرزت دەکەین لە شوێنێکی دیاری زەوی .

(( ببدنك )) واتە : بە لاشەتەوە هەندێک دەلێن بە دیرعەوە چونکە بدن بە مانای درعیش دێت .

(( لتکون لمن خلفك ایة )) ٲی : لتکون لبنی اسرائیل دلیلا علی موتك و هلاكك ، واتە : بۆ ئەوەی ببیە بەلگە بۆ بنی ئیسرایل کە مردووی و بە هیلاک چووی )) تفسیر ابن کثیر ج ٤ لاپەڕە ۱٨۷

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( " لتکون لمن خلفك ایة ... " واتە بۆ ئەوەی ببیە بەلگە بۆ بنی ئیسرائیل کە مردووی و بە هیلاک چووی ، خوای گەورە بالا دەستە بەسەر هەموو دروست کراوەکان ، کەس ناتوانێت ڕزگاری ببێت لە سزای ، ئەگەر خاوەن پلە و دەسەلاتیش بیت لە ناو خەلک .

ئەمە نابێتە بەلگە کە لاشەی فیرعەون دەمێنێت هەتا ئەم کاتە ، هەروەک هەندێک نەزان وا گومان دەبەن ، چونکە مەبەست لە بەدیار خستنی لاشەی بۆ ئەوەیه تا دلنیایان بکات کە فیرعەون مردووە چونکە بنی ئیسرائیل بە گومان بوون ....)) المنتقی من فتاوی الفوزان ج ۱ سؤال رقم ۱۳۲

ان عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێ کرا کە هەندێک ئایەتی ۹۲ لە سورەت یونس دەکەن بەلگە کە لاشەی فیرعەون ماوە تا ئێستا ؟ دەلێت : ئەمانە هیچ بەلگەیان نییە ، دەیانەوێ شانازی بە ئاساری فیرعەونەکان بکەن ، خراپترین شتە شانازی پێوە دەکەن و دڵ خۆش دەبن پێی ، ئەمە دڕۆییە و هیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە ، ....... ، (( لمن خلفك )) لبنی اسرائیل ، (( لمن خلفك )) فی نفس الوقت ، ای فی ذالك الوقت.

کەواتە دەلێین لاشە فیرعەون رزگار کراوە لە تیاچوون بەلام بەلگە نییە کە دەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت ،نابێت بانگەوازی ئەوە بکەیت پاراستنی لاشەی موعجیزەیەێکە لەلای خوای گەورە بەلگە ئەم ئایەتە، ئەگەر لاشەی تیا بچێت قورئان بەدرۆ نەخراوە ، چونکە مانای ئایەتەکە وانییە بەو شێوەیە نییە کە زۆر خەلک وای تێ گەیشتووە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام