پرسیار // ئایا دروستە بلێیت بەندە زولمی لە خوا کردووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن زولم دەکرێ لەلایەن مرۆڤەوە لە مرۆڤێکی تر یان لە دروستکراوێک ، وە زولم بەکاردێت لە نێوان بەندە و خوا بەهۆی کەمتەرخەمی بەندە یان زیادەڕەوی بەندە ، بەلام وتنی ئەم وشەیە بەندە زولمی لە خوای کردووە ، ئەمە نابێت بەلکو لە ڕاستیدا زولمی لە نەفسی خۆی کردووە ، چونکە خوای گەورە نە زەرەری پێ دەگات بە تاوانی بەندە ، وە نەسوودیشی پێ دەگات بە گوێ ڕایەلی بەندە ، وە شتێکی تری زۆر گرینگ هەیە ئەویش ئەوەیە زولم کردن بەلگەیە کە زولم لێکراو زۆر لاوازە یان ژێر دەستە ، وە خوای گەورە زۆر دوورە لەوە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وما ظلمونا ولكن كانوا انفسهم یظلمون )) .
ئالوسی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زولم کردنی بەندە لە خوا بە هیچ شێوەیەک نابێت ، .... )) روح المعانی ج١ لاپەڕە ٢٦٥
زانایان دەلێن زولم دوو جۆرە :
(۱) ظلم النفس : زولم کردن لە نەفسی خۆت ، کە گەورەترینیان شیرک و کوفرە دواتر تاوانەکانی تر لەنێوان خۆت و خوای گەورە .
(۲) ظلم العبد لغیره : زولمی بەندە لە خەلکی تر یان دروستکراوی تر ، وەک خواردنی مالی خەلک یان کوشتن یان ......
کەواتە هەر تاوانێک دەکەیت لە نێوان خۆت و خوا پەیوەندی بە دروست کراوی ترەوە نەبێ ، دەلێین زولمی لە نەفسی خۆی کردووە یان زولمی کردووە لە نێوان خۆی و خوا نەک زولمی لە خوا کردبێ خوا بالادەستە لەوە گەورەترە بە لاواز وەسفی بکەیت پەنا بەخوا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ