پرسیار // ئایا کوڕ سیحر لە کچ بکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بۆ زەواج حەقیقەتی ھەیە ؟
وەلام // زانایان دەلێن سیحر کاریگەری ھەیە لەسەر مرۆڤ بەلام بە ئیزنی خوای گەورە نەبێت ھیچ شت ڕوونادات .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( سیحر لە پیغەمبەر کرا سەلامی خوای لێ بێت ، وە کاریگەری لەسەر ھەبوو گومانی بۆ ئەوە دەچوو فلانە کاری کردووە کەچی نەیکردبوو ، جبریل لەسەری خوێندەوە چاک بووەوە .
سیحر حەقیقەتی بۆی ھەیە و کاریگەری لەسەر لاشەی سیحر لێکراو ھەیە ، بەلام کاری تێ ناکات ئیلا بە ئیزنی خوای گەورە نەبێت ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وما ھم بضارین بە من أحد إلا بإذن الله )) واتە : بە ئیزنی خوای قەدەری کەونی . )) إعانة المستفيد
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مزی دەفەرمووێت : زۆربەی زانایان دەلێن سیحر ھەیە و حەقیقەتی بۆی ھەیە ، ھەندێک نەفی حەقیقەتی سیحر دەکەن دەلێن تەنھا خەیالە ، وتەیان پووچە لەبەر ئەوەی چەند بەلگە نقل کراون بۆ جێگیر بوونی سیحر .... )) " فتح الباري " ( 10 / 222 ، 223 ) .
زانایان دەلێن ساحر شەیتانە و کافرە دەبێت بکوژرێت ، ھەر کەسێک بچێتە لای باوەڕی پێی ھەبێت کافر دەبێت ، ھەر کەسێک بچێتە لای باوەڕی پێی نەبێت بۆ سوودی خۆی بچێتە لای لە مەترسییەکی زۆر زۆر گەورە دایە .
خەلکانێکی زۆر شوێن و ھەوا و ئارەزووی خۆیان کەوتوون تووشی دەردی عیشق بوون ئامادەن ھەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ ئەوەی کچ شووی پێ بکات یان کوڕ مارەی بکات ، ئەمانە زۆرینەیان لە دونیا لێک جیا دەبنەوە یان ئەگەر لێکیش جیا نەببنەوە ناخۆشترین ژیانیان ھەیە تا مردن بێجگە لە ژیانی دواڕۆژ چ سزایەک چاوەڕێیانە .
زانایان دەلێن خۆشەویستی دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم / خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی نەبێت ، ئەمەیان ھیچی لەسەر نییە و تاوانبار نابێت ، وەک ئەوەی کچێک ببینێت لە ناکاو وە خۆشەویستی ئەو کچە بکەوێتە ناو دڵی بێ ئەوەی نەزەر دووبارە بکاتەوەو تەوقەی لەگەڵ بکات و بە تەنیا لەگەڵی بمێنێتەوەو قسەی خۆشەویستی لەگەڵی بکات .
حالەتی دووەم / خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی بێت ، ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت ، وەک دووبارە کردنەوەی نەزەر یان تێکەڵ بوون یان نامە بۆ یەکتر ناردن یان قسە لەگەڵ یەکتر کردن .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆشەویستی دروست بوو بە ھۆکارێک کە قەدەغەکراو نەبوو ، ئەوا لۆمەی لێ ناکرێت ، وەک کەسێک خێزانی خۆی خۆش دەوێت و یان جارییەی خۆی خۆش دەوێت و لێی جیابووەوە بەلام خۆشەویستی ھەر ماوەو جیا نەبۆتەوە ، ھەروەھا ئەگەر تووشی نەزەرێکی لە ناکاو بوو و پاشان ڕووی وەرگێڕا و وە خۆشەویستی لە دڵی جێگیر بوو بێ ویستی خۆی ئەوا دەبێت ھەولی لادانی بدات . )) " روضة المحبين " ص 147
کوڕی موسلمان دەبێت پارێزگاری لە دین خۆی و بیرباوەڕی بکات ، دینی خۆی نەفرۆشێت بە ساحرێک "شەیتانێک" وە کچیش بە ھەمان شێوە ، ئەی موسلمان کچێک یان کوڕێک تووی خۆش نەوێت نابێت خۆتی بۆ کەم بکەیت و وەک مناڵ بیت بۆی بگری یان ببیتە ئەسیری ، وە نابێت ڕێگای ناشەرعی بگریتە بەر خۆت شەرمەزار و سەرشۆڕی دونیا و قیامەت بکەیت .
پیسترین دەرد کە زۆرینەی کوڕ و کچ تووشی بوون دەردی عیشقە ، بەلکو لەوە گەورەتر پیاو و ئافرەتی خێزانداریش تووشی بووینە لەگەڵ پیاوی بێگانە و ئافرەتی بێگانە ، ئەمانە گەر شەو ڕۆژ عیبادەت بکەن ھەر خەم و خەفتیان ھەیە و ھەست بە لاوازی دەکەن و دڵیان وەک ئەسیر لێ ھاتووە ، خۆشترین ژیان ئەوەیە کە لەم دەردە دوور بیت و دلێکی ئازادت ھەبێت بەس بۆ خوا دەژیت و بێ خەم و خەفەت بێ ئەوەی ببیتە ئەسیری ئافرەت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو ئەگەر دلی پەیوەست بوو بە ئافرەت "خێزانی خۆی " ، کەچی بۆی ڕێگەپێدراوە ، دلی وەک ئەسیر لێی دێت خێزانی ھەلسوکەوتی پێی دەکات چۆن بییەوێت ، لە ڕووکەشدا پیاو گەورەی خێزانی خۆیەتی چونکە پیاویەتی ، لە ڕاستیشدا ئەسیر و بەندەی خێزانی خۆیەتی ، .....
ئازادی ڕاستەقینە ئازادی دڵە ، بەندایەتی بەندایەتی دڵە ، ھەروەک چۆن دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ليس الغنى عن كثرة العرض وإنما الغنى غنى النفس " واتە : دەولەمەندی ئەوە نییە دەولەمەند بیت لە شت و کەل و پەل و مال ، بەلکو دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، ...... )) "مجموع الفتاوى " (10/185-186) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ