پرسیار // ئایا حوکمی بەمەرج دانانی کڕینی دوو کەل و پەل یان زیاتر چییە ؟ ئایا دروستە فرۆشیار کەلوپەلێک بفرۆشێت بە ھەرزان بەلام بەمەرج دەبێت کەل و پەلێکی تریش بکڕیت ؟ نموونە : جۆرێکی شیر ھەیە ئەگەر بە تەنیا بکڕی بە ٦٠٠٠ دینارە بەلام ئەگەر کەل و پەلی تر لەگەڵی بکڕی لەو شوێنە یان مارکێتە ئەوا نرخی ٥٠٠٠ دینارە ئایا دەبێتە ڕیبا ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە چونکە :
(١) ئەسل وایە مەرج دانان دروستە ئەگەر مەرجەکە ڕیبا یان شتێکی حەڕام نەبێت .
(٢) وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە فرۆشیار کالای خۆی بە ھەرزانتر لە نرخی بازاڕ بفرۆشێت .
زۆربەی زانایان دەلێن دروستە فرۆشیار کالای خۆی بفرۆشێت بە ھەرزانتر لە نرخی بازار ، کە ئەمە وتەی حنفی ، و ابن رشد ، و شافعی ، و حنابلە ، و بان حزمە ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سعر دانانی بازاڕ بە جۆرێک لە جۆرەکانی زولمی وەسف کردووە ، دەفەرمووێت : (( إن الله هو القابض الباسط المسعّر ، وإني لأرجو أن ألقى الله ولا يطالبني أحد بمظلمة ظلمتها إياه في دم ولا مال )) رواه الأمام أحمد في المسند ( 3/165) ، ( 286 ) والترمذي في كتاب البيوع رقم (1314) ( 3/597) ، وابن ماجه رقم 2200 ( 2/741) كلهم من حديث أنس رضي الله عنه .
(٢) شەریعەت ھانی موسلمانی داوە بۆ ئاسانکاری و لێبوردن لە یەکتری لە كڕین و فرۆشتن دا .
(٣) سعر دانان بۆ کەل و پەل مافی خاوەنی کەل وپەلە و نابێت حجر بخەیتە سەر خاوەنی کەل و پەل کە نەتوانێت بە نرخێکی ھەرزان بفرۆشێت .
پرسیار کرا لە ابن عثیمین : حوکمی شەرع چییە بۆ ئەو بازرگانەی شتێکت پێ دەفرۆشێ و مەرج دادەنێت شتێکی تریش لێی بکڕی ، لەبەر ئەوەی خەلک زۆر ڕووی لەو کەل و پەلە نییە ، ئایا ئەو کڕین و فرۆشتنە دروستە ؟ ئایا تاوانبار دەبێت بەوەی کە کەل و پەلی دووەمی پێ بفرۆشێت لەگەل ھی یەکەم ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( بەلێ ھیچی تێدا نییە ، ھیچی تێدا نییە ئەگەر فرۆشیار بلێت : من ئەم کەل و پەلەت پێ نافرۆشم ھەتا کەل و پەلی ترم لێ دەکڕی ، ئەگەر تۆ ڕازی بیت ھیچی تێدا نییە ، لەبەر :
(١) وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( يا أيها الذين آمنوا أوفوا بالعقود )) .
(٢) لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( المسلمون على شروطهم )) .
(٣) لەبەر وتەی پێغەمبەر : (( إن أحق الشروط أن توفوا به ما استحللتم به الفروج )) .
ئەسل لە مەرج دانان دروستە وەک ئەسل لە عەقد ، ئەویش ئەوەیە کە حەلالە ئیلا بەلگە ھاتبێت بۆ ڕێگری ، ئەگەر فرۆشیار مەرجی دانا کالای تر بکڕی لە گەڵ ئەوەش تۆ دەتەوێت ، ھیچی تێدا نییە تۆ بکڕیت .
ئیلا ئەگەر مەرجێک دابنێت بۆت ڕیبای تێدا بێت لەگەڵ ئەوەی تۆ دەکڕیت ، ......
باسمان کرد ھیچی تێدا نییە فرۆشیار مەرج دابنێ کالای تر بکڕێ لەگەلی ئەگەر بیەوێ ئیلا ئەگەر شتێک بێت شەرئ قەدەغە کردبێت .
نموونە : ئەگەر تۆ داوا لێی بکەیت بۆ کڕینی ئەم کاتژمێرە ، وتی : ئەم کاتژمێرەت پێ نافرۆشم ھەتا کالای ترم لێ نەكڕی ، وەک کەل و پەلی ڕابواردن وەک ئالەتی مۆسیقا ئەمەیان نابێت ، چونکە ئەم مەرجە پێچەوانەی شەرعە و پووچە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " كل شرطٍ ليس في كتاب الله فهو باطل وإن كان مائة شرط " )) "فتاوى نور على الدرب" على موقع الشيخ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ