پرسیار // ئایا دروستە ئەدەواتی جوانکاری یان جل و بەرگ داخلی یان بۆن بفرۆشمە ئافرەتێک کە بۆ دەرەوە خۆی جوان دەکات و بەکار دەھێنێ ، وە جل و بەرگیش لەبەر دەکات بۆ دەرەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن فرۆشتنی ئەم ئەدەواتان و جل و بەرگانە ئەم سێ حالەتانەنە :
حالەتی یەکەم // ئەگەر بفرۆیشتە ئافرەتێک بزانیت بۆ دەرەوە و سفۆری بەکار دەھێنی ، ئەمەیان دروست نییە .
حالەتی دووەم // ئەگەر بفرۆشیتە کەسێک دڵنیای کە بۆ شتێکی ڕێگە پێدراو بەکار دەھێنێ ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی سێیەم // ئەگەر نەزانیت کەسەکە بۆ حەڕام بەکار دەھێنێ یان حەلال ، ئەمەیان دروستە پێی بفرۆشی و ئەسل وایە کڕین و فرۆشتن حەلالە و نابێت پرسیار لە خەلک بکەیت و ئیحراجیان بکەیت .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( نابێت ئەدەواتی جوانکاری پێی بفرۆشی ئەگەر بازرگان بزانێت ئەوەی دەکڕێت بۆ حەڕام بەکاری دەھێنێت ، چونکە ئەمەیان ھاوکاری کردنی تێدایە لەسەر تاوان ، ئەگەر بزانێت کڕیار خۆی جوان دەکات بۆ پیاوی خۆی ، یان ھیچ شتێک نازانێت بۆ چی بەکار دەھێنێ ، ئەوە دروستە پێی بفرۆشی . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (13/67) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ