سەردێری پرسیار:حوکمی کڕین و فرۆشتن لەگەڵ قەرز لەیەک مامەلەدا ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:607

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کەسێک کڕین و فرۆشتن بکات و قەرزیش بکات لە یەک معاملەدا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت کڕین و فرۆشتن بکرێت لەگەڵ قەرز پێکەوە چونکە :

(١) یان ئەمەیان فێل کردن بۆ خواردنی ڕیبا .

(٢) یان ئەمەیان سەر دەکێشێت بۆ ڕیبا .

(٣) یان کڕین و فرۆشتن ھۆکارە بۆ قەرز ، وە قەرزیش سوودی ڕاکێشا ، چونکە قەرزی نەدەکرد ئیلا لەبەر ئەو کڕین و فرۆشتنە نەبێت ، قەرز دەبێت بەتەنیا بکرێت نەک بۆ پێویستی تر .

شەرع ھەموو دەرگاکانی فێل و تووشی بوون بە ڕیبای دخستووە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی ڕیبا نەبێت .

عن عمرو بم شعیب عن أبیە عن جدە : عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ( لا يحل سلف وبيع ) . رواه أبو داود (3504) والترمذى (1234) وحسنه الألباني في " إرواء الغليل " (1307) .

واتە : حەڵال نییە کڕین و فرۆشتن و قەرز پێکەوە کۆ بکەیتەوە .

نموونە : کەسێک دەلێت من ئەم سەیارەت پێ دەفرۆشم لەگەڵ ئەمە تۆش ئەوەندە پارەم بە قەرز پێم بدە ، یان ئەوەندە مالەت بە قەرز پێ دەدەم تۆش سەیارەت پێم بفرۆشە .

ئەم جۆرە مامەلە کردنە حەڕامە و دروست نییە بەیەک دەنگی ھەموو زانایان .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە لەمەیان جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان . )) المغنی ج٦ لاپەڕە ٣٣٤

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای سلف واتە قەرز ، واتە نابێت مرۆڤ کڕین و فرۆشتن و قەرز پێکەوە بکات ، وەک ئەوەی بلێیت : خانووی خۆم پێت دەفرۆشم بە ھەزار لەگەڵ ئەوە تۆش ھەزارم بە قەرز پێ بدە ، دەلێن : ئەمە حەلال نییە ، چونکە بەزۆری ئەم مەرجە قازانجە بۆ ئەوەی قەرز دەدات ، ھەر قەرزێک سوود ڕابکێشێت ڕیبایە ، تۆ کاتێک دەلێیت : ئەم خانووەت پێ دەفرۆشم بە ھەزار لەگەڵ ئەوە تۆش ئەوەندەم پێ بدە ، ئەمەیان کڕیار قازانج دەکات بەزۆری ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ١٦٧ ــ ١٦٨

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام