پرسیار // ئایا دروستە خاوەنی دوکان کەل و پەڵ بفرۆشێت بلێت : ھەموو شتێک بە ھەزار یان دوو ھەزار ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھیچی تێدا نییە خاوەنی دوکان ھەموو کەل و پولی خۆی بە یەک نرخ بفرۆشێت ، چونکە ھیچ جھالەتی تێدا نییە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئێستا دوکانەکان ھەیە دەلێن : ھەموو شتێک بە پێنج ڕیال ، یان ھەموو شتێک بە دە ڕیال .
وەلام // ئەمەیان غەرەری تێدا نییە ، چونکە پێت دەڵێت : وەرە ژوورەوە چیت دەوێ بیبە . )) فتح ذى الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ١٥١
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ