سەردێری پرسیار:ئایا ئیمانداری جنۆکە دەچێتە بەهەشت ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:61

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئیمانداری جنۆکە دەچێتە بەهەشت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن کە کافری جن دەچێتە دۆزەخ ، بەلام جیاوازی لەوەدایە ئایا ئیمانداری جنۆکە دەچێتە بەهەشت یان نە ، دوو وتە هەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن ئیمانداری جن دەچێتە بەهەشت ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و ما خلقت الجن والٳنس ٳلا لیعبدون )) [ الذاريات ] ، واتە : جنۆکە و مروڤ مان دروست نەکردووە ئیلا بۆ پەرستن نەبێت .

مرۆڤ چۆن کردەوەی لەسەرە و پاداشت و سزای بۆی هەیە جنۆکەش بەهەمان شێوە .

(۲) چەندین ئایەت هاتوون باسی پاداشت دەکات بۆ ئیمانداران کە بەهەشت و چوونە بەهەشتە ، ئەم ئایەتانە ئیمانداری جنۆکە و مرۆڤ هەردووکیان دەگرێتەوە .

(۳) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و لمن خاف مقام ربە جنتان )) [ الرحمان : ٤٦ ] .

ئەم ئایەتە باسی مرۆڤ و جنۆکەیە .

(٤) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لم یطمثهن ٳنس قبلهم ولا جان )) [ الرحمان : ٧٤ ] .

واتە : حۆرییەکانی بەهەشت ، بەر لە بەهەشتییەکان هیچ مرۆڤ و جنۆکە دەستی بۆ نەبردوون واتە کچێتی لانەبردوون ،ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە جنۆکەش دەچێتە بەهەشت .

دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئیمانداری جن ناچێتە بەهەشت ، بەلکو پاداشتیان تەنها ڕزگار بوونە لە دۆرەخ و ئاگر ، پاشان دەبن بە خۆڵ ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، سفیان الثوی ، اللیثه ، بەلگە :

(۱) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون لە قورئان و سونەت کە جن وەک مڕۆڤ دەچێتە بەهەشت .

(۲) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یاقومنا ٲجیبوا داعی اللە و ءامنوا بە یغفر لکم من ذنوبكم ویجركم من عذاب ٲلیم )) [ الأحقاف : ٣١ ] .

واتە :جن کاتێک گوێیان لە قورئان بوو چوون بۆلای قەومی خۆیان وتیان : ئەی قەومی ئێمە وەلامی بانگبەرەکەی خوا بدەنەوە و بڕواش پێی بێنن ، لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت و لە سزای بە ئێشیش دەتانپارێزێت .

لەم ئایەتە باسی پاداشت بۆ جن کراوە ، ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئیمان بهێنن لێ خۆش بوون و ڕزگار بوون لە سزا بۆیان هەیە ، ئەگەر پاداشتێکی گەورەتر هەبوایا لە ڕزگار بوون لە ئاگر باسی دەکرد کە ئەویش چوونە بەهەشتە .

(۳) هەروەها دەلێن جن نەوەی شەیتانن ، نەوەی شەیتان ناچێتە بەھەشت .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە ئیمانداری جن دەچێتە بەهەشت ، لە وەلام دا دەلێین :

(۱) ئایەت بە ڕوونی باسی چونە بەهەشتی جنۆکەی کردووە ، گریمان باسیشی نەکردبێت بەڕوونی کە باس کراوە ، دەلێین باس نەکردن نابێتە بەلگە کە چوونە بەهەشت بۆیان نییە و نەفی بکەیت .

(۲) وە دەلێین پێغەمبەر بۆ جن و مرۆڤ چووە ، بۆچی هەردووکیان وەک یەکن نەبن بۆ پاداشت و سزا ، بۆچی دەلێی دۆزەخ بۆ جنۆکە هەیە ، بەلام بەهەشت بۆیان نییە .

(۳) ڕاستە ئایەتی سورەت الاحقاف باسی ڕزگار بوون دەکات لە ئاگر ، بەلام خۆی لە خۆیدا ئاماژەی بۆ چوونە بەهەشتیشی تێیدایە ، چونکە ئەوەی ڕزگار بێت لە ئاگر دەچێتە بەهەشتیش ، هەروەها لەبەر ئەوە باسی ڕزگار بوون لە ئاگر دەکات چونکە کەم جن هەیە لە ئاگر ڕزگار ببێت ، جن وەک مرۆڤ نییە ئەوان زیاتر دەچنە دۆزەخ ، لەوانەیە یەکێک بلێت ئەگەر وابێت کەم جنیش هەیە بچێتە بەهەشتیش ، بۆچی باسی چوونە بەهەشتی نەدەکرد ، دەلێین ئایەتی تر ئاماژەی بۆ چوونە بەهەشتیانی کردووە .

(٤) جن ناچێتە بەهەشت چونکە نەوەی شەیتانە یان چونکە جنۆکەیە ئەمە ڕاست نییە ، ئەگەر وابێت نەوەی ابو طالبیش ناچێتە بەهەشت یان نەوەی ھەر کافرێک سنوری بەزاندبێت ناچێتە بەهەشت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام