سەردێری پرسیار:ئایا دروستە شتێک بۆ کەسێک بکڕم بە ھەرزانتر یان بیفرۆشم بە گرانتر و پارەی تر بۆ خۆم ببەم

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:611

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە شتێک بۆ کەسێک بکڕم بە ھەرزانتر یان بیفرۆشم بە گرانتر و پارەی تر بۆ خۆم ببەم ؟ نموونە : کەسێک دەلێت فلانە شتم بۆ بکڕە بە ١٠٠٠٠ ھەزارە من بە ٨٠٠٠ دەکڕم ، دروستە ٢٠٠٠ بۆ خۆم ببەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن شت کڕین بۆ کەسێک بە ھەرزانتر ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // کەسێک بە کەسێک دەلێت فلانە شتم بۆ بکڕە بە ١٠٠٠٠ دینارە ، ئەگەر ھەرزانترت کڕی ئەوە دەبێت باقی پارەم بۆ بگەڕێنیتەوە ، ئەمەیان دەبێت باقی بۆی ببەیتەوە ئەگەر ھەرزانترت کڕی .

حالەتی دووەم // کەسێک بە کەسێک دەلێت فلانە شتم بۆ بکڕە بە ١٠٠٠٠ دینارە ، ئەگەر ھەرزانترت کڕی ئەوە باقی با بۆ خۆت بێت ، ئەمەیان دروستە باقی بۆ خۆت ببەیت ئەگەر ھەرزانترت کڕی .

حالەتی سێیەم // کەسێک بە کەسێک دەلێت فلانە شتم بۆ بکڕە بە ١٠٠٠٠ دینارە ، لەم حالەتە ئەگەر ھەرزنترت کڕی دەبێت باقی بۆی بگەڕێنیتەوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک مالت پێ بدات بۆ ئەوەی پێویستی یەکی دیاری کراوی بۆی بکڕیت ، تۆ ھەرزانترت کڕی لەوە پارەی بە تۆ داوە ، ئەوا دەبێت باقی بۆی بگەڕێنیتەوە ، چونکە عوروەی بارقی دینارەکەی بۆ پێغەمبەر گەڕاندەوە و لەگەڵ ئەو مەڕەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ویستی قوربانی پێ کردنی ھەبوو .

ئەگەر کەسێک بلێت : ئەم کەل و پەلە بگرە بفرۆشە بە ١٠٠ ، فرۆشتت بە ١٢٠ ، ئایا لەسەرت واجبە ١٢٠ پێ بدەیتەوە ، یان دەلێی ئەو خۆی وتی بە ١٠٠ بفرۆشە ، ٢٠ بۆ منە ؟

دەلێین : یەکەم " واتە دەبێت ٢٠ ی بۆ بگەڕێنیتەوە " چونکە فرۆشیار نرخ دیار دەکات گومانی وایە لەمە زیاتر ناکات ، کەچی بازاڕ پێچەوانەیە ، یان کەسێک دێت پێویستە و زیاتری پێ دەدات و گوێی پێ نادات ، بەلام ئەگەر بلێت : ئەم کەل و پەلە بفرۆشە بە ١٠٠ ، ئەگەر بە گرانترت فرۆشت ئەوەی زیادە بۆ خۆت ، ئەمەیان دروستە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ٩ لاپەڕە ٢٨١

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام