سەردێری پرسیار:کەسێک قەرزاری چەند کەسێکە ئایا دەکرێت دەست بەسەر مالی دابگری و نەھێلیت تصرف لە مالی خۆی دا بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:612

پرسیار:

پرسیار // کەسێک قەرزاری چەند کەسێکە ئایا دەکرێت دەست بەسەر مالی دابگری و نەھێلیت تصرف لە مالی خۆی دا بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو کات حەجر دەخرێتە سەر مالی قەرزار ئەگەر قەرزەکەی زیاتر بێت لە مالەکەی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە حجر بخەیتە سەر مالی مرۆڤ ، وە کڕین و فرۆشتنەکەی بێ ڕەزامەندی ئەو ، ڕووی کردنە بەلگە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەمە کردووە .

بەلام حجر کەی دەکرێت ؟

دەلێین : قەرزار چوار حالەتی ھەیە ، یان مالەکەی زیاترە لە قەرزەکەی ، یان قەرزەکەی زیاترە لە مالەکەی ، یان مال و قەرزی یەکسانن ، یان ھیچ مالی نییە .

حالەتی یەکەم // ئەگەر قەرزار ھیچ مالی نەبوو حەڕامە باسی بکەیت بە خراپە و نابێت داوای قەرزی لێ بکەیت ، وە نابێت حەجری بخەیتە سەر ، بەلکو دەبێت وازی لێ بھێنرێت ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وإن كان ذو عسرة فنظرة إلى ميسرة )) [ البقرە : ٢٨٠ ] .

حالەتی دووەم // ئەگەر مالی قەرزار زیاتر بێت لە قەرزەکەی ، ئەمەیان حەجری ناخەیتە سەر ، بەلام ئەو قەرزارەی خاوەن قەرز تاخیر دەکات و مالی ھەیە دروستە باسی بکەیت بە خراپە و سزای بدەیت ، واتە سزای دەدەین ھەتا قەرز دەداتەوە و فەرمانی پێ دەکەین قەرزی بداتەوە :

(١) ئەگەر پشت لە ئێمە بکات و قەرز نەداتەوە ئەوە سجنی دەکەین .

(٢) ئەگەر ھەر قەرزی خاوەنەکەی نەداوە لێی دەدەین .

(٣) ئەگەر ھەر قەرزی خاوەنەکەی نەداوە ئەوە قەرزەکەی دەدەینەوە لە مالی بێ ئەوەی حەجری بخەینە سەر .

حالەتی سێیەم // ئەگەر مالی قەرزار و قەرزەکەی یەکسان بوون ، ئەمەشیان حەجری ناخرێتە سەر ، بەلام سەرەتا فەرمانی پێ دەکرێت قەرزەکەی بداتەوە ، ئەگەر ڕازی نەبوو ئەوە لێی دەدرێت ، ئەگەر ڕازی نەبوو ئەوە دەفرۆشرێت .

حالەتی چوارەم // قەرزەکەی زیاترە لە مالەکەی ، ئەمەیان وازی لێ ناھێنرێت و سجن ناکرێت و لێی نادرێت ، بەلکو حەجری دەخرێتە سەری ، واتە ئێمە ڕێگری لێی دەکەین لە تصرف کردنی لە مالی خۆی ، ڕادەستی حاکمی شەرعی دەکەین بۆ فرۆشتنی مالی و دابەش دەکرێت بەسەر خاوەنی قەرزەکان ، ھەر یەکەیان بەگوێرەی قەرزەکەی .

لەم حالەتە یەکەمجار بە رەھن دەست پێ دەکەین ، ئەگەر یەکێک ڕەھنێکی لە لای بێت ئەوە ئەو کەسە لەپێشترە بۆ بردنی ، پاشان ئەگەر یەکێک خودی مالی خۆی بینی لە لای ئەو ، ئەوە ئەو خاوەن قەرزە لەپێشترە ئەو مالە بباتەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٥٠٠ ــ ٥٠١

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام