سەردێری پرسیار:ئەگەر بزانی خەلک فلانە شت بۆ خراپە بەکار دەھێنێت دروستە پێی بفرۆشی کەچی خودی شتەکە حەلالە ؟ وە کەسێک مالی حەرامی ھەیە چ بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:615

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر بزانی خەلک فلانە شت بۆ خراپە بەکار دەھێنێت دروستە پێی بفرۆشی کەچی خودی شتەکە حەلالە ؟ وە کەسێک مالی حەرامی ھەیە چ بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە شتێک بفرۆشی بە کەسێک ئەگەر بزانی بۆ حەڕام یان تاوان بەکاردەھێنێت .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەلال نییە شت بفرۆشی بە کەسێک ئەگەر دڵنیا بیت کە سەرپێچی خوای گەورەی پێی بکات .

وەک فرۆشتنی ھەموو شتیک کە تۆ لێی دڵنیای کە دەکات بە عەرەق ، یان وەک فرۆشتنی بەندە بە کەسێک کە مامەلەی خراب لەگەڵ دەکات ، یان فرۆشتنی چەک و ئەسپ بە کەسێک دڵنیایت کە شەڕ و داژیەتی موسلمانانی پێ دەکات ، یان فرۆشتنی حەریر بە کەسێک کە دڵنیای لەبەری دەکات ، ھەروەھا بەم شێوەیە ھەموو شتی تر ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان )) ئەو کڕین و فرۆشتنەی باسمان کرد ھاوکاری کردنە لەسەر تاوان و خراپە وە فسخ کردنی ئەم كڕین و فرۆشتنە ھاوکاری کردنە لەسەر چاکە و تەقوا .

ئەگەر دڵنیا نەبیت بەوەی کە بۆ خراپە بەکاردێنێت ئەوا دروستە پێی بفرۆشی ، چونکە یارمەتی دان نییە لەسەر خراپ ، ئەگەر دوای ئەوە کڕیار سەرپێچی کرد ئەوە لەسەر کریارە تاوان . )) "المحلى" (7/522) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر شتێک بفرۆشی بە کەسێک بۆ حەرام بەکار بھێنێ ئەوا کڕین و فرۆشتن حەڕام دەبێت ، ئەگەر بفرۆشێت بە کەسێک بۆ حەرام بەکار ناھێنێت ئەوا کڕین و فرۆشتن حەلال دەبێت ، لەبەر ئەوە ئەگەر ترێ بفرۆشی بە کەسێک بۆ خواردن ئەوا حەلالە ، ..... )) شرح بلوغ المرام ج٩ لاپەڕە ٢٦٨

ئەسل وایە مرۆڤ کڕین و فرۆشتن دەکات بێ ئەوەی لە خەلک بپرسی بۆ چیتە ؟ بۆ حەڕام بەکاردەھێنی یان حەلال ؟ کەواتە نابێت پرس بە خەلک بکات و تووشی شەرمەزاری بکات ئیلا خۆی وا بلێت یان بە بەلگە بزانێت .

کڕیار کاتێک دێت بۆ لای خاوەنی کەل و پەل ئەم چوار حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / فرۆشیار دلنیایە کە ئەم شتەی پێی دەفرۆشی بۆ حەڕام و خراپە بەکاردەھێنێ ، ئەمەیان حەڕامە بێ گومان .

حالەتی دووەم / فرۆشیار دڵنیایە کە ئەم شتەی پێی دەفرۆشێ بۆ حەلال بەکاردەھێنێ ، ئەمەیان حەلال بێ گومان .

حالەتی سێیەم / فرۆشیار بەزۆری گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە بۆ حەڕام بەکار دەھێنێت ، ئەمەیان دەلێن باشتر وایە ئەوە بلێیت کە نابێت پێی بفرۆشێ .

حالەتی چوارەم / ئەگەر فرۆشیار بە گومان بێت گومانەکە نیوە بە نیوەیە ، لەم حالەتە ئەسل وایە حەلالە پێی بفرۆشی .

سەبارەت بە ماڵی حەڕام زانایان دەلێن تەوبە لێ کردنی ئەوەیە خۆتی لێ ڕزگار بکەیت بە بەخشین ، کە ئەمەش دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم / ئەگەر کەسەکە دەولەمەند بوو یان پێویستی بەو مالە نەبوو ، ئەوا دەبێت ئەو مالە حەڕامە ھەموو ببەخشێت و وە دەبێتە کەفارەتی کردەوەکەی .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی پاداشت وەربگرێت لەسەر شتێکی حەڕام یان سوودی ، وەک وەرگرتنی کرێی ھەلگرتنی عەرەق یان کرێی دروست کردنی خاچ یان کرێی زینا و شتی تری وەک ئەمانە ، ئەم مالە بیبەخشە و تەوبە بکە لەم کارە حەڕامە ، ئەوا ئەو خێر کردنە بەو مالە حەڕامە دەبێتە کەفارەت بۆ کردەوە خراپەکەی ، ئەم پاداشتە نابێت خۆی سوودی لێ وەربگرێت چونکە پیسە . )) "مجموع الفتاوى" (22/142) .

حالەتی دووەم / ئەگەر کەسەکە ھەژار بوو و پێویستی پێی ھەبوو ، ئەوا دروستە بۆ خۆی خەرج بکات .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەم زیناکەرەی پارەی پەیدا کردووە بە زینا یان عەرەق ، ئەگەر ھەژار بوو ئەوا دروستە ئەم مالە بۆ خۆیان خەرج بکەن بەگوێرەی پێویستی خۆیان ، ... )) "مجموع الفتاوى" (29/308) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام