سەردێری پرسیار:مەرجەکانی سەیر کردنی ئافرەت کاتی داخوازی ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:616

پرسیار:

پرسیار // مەرج چییە بۆ سەیر کردنی کچ ئەگەر نییەتی دا ھێنانی ھەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن بۆ سەیر کردن ئەو ئافرەتەی داوای دەکەیت مەرج ھەیە ، ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدا نەبێت دروست نییە سەیری بکەیت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : (( ئایا دروستە قسە لەگەلی بکەیت ؟

وەلام : نەخێر ، چونکە قسە کردن سەر دەکێشیت بۆ شەھوەت و چێژ لێوەرگرتن لە دەنگی ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( سەیری ئافرەت بکە و سەیری ئەو شوێنە بکە کە ڕات دەکێشیت بۆ مارە کردنی " واتە ڕوخسار و بالای نەک بینینی ئەو شوێنانەنی کە حەڕامن " ) نەی فەرموو : گوێت لێ بێت .

بەمە مەرجی سەیر کردنی ئەو ئافرەتەی داوای دەکەیت پێنجن :

یەکەم : دەبێت بێ خەلوەت بێت .

دووەم : دەبێت بێ شەھوەت بێت .

سێیەم : دەبێت عەزمت ھەبێت بۆ داوا کردنی ، ئەگەر نا ئەسڵ وایە حەڕامە سەیری بکەیت ، .....

چوارەم : گومانی بەزۆری بۆ ئەوە بچێت کە وەلامی دەدەنەوە .

پێنجەم : دەبێت ئەوەی دیار غالبەن بێت .

چۆن بزانین بە زۆری گومان وەلام دەدرێتەوە یان نە ؟

وەلام : ..... ئەگەر سەیر کچ بکات وەزیر بێت نموونە وە خۆیش ھەژار بێت ، ئەمەیان زۆرینەی قبول ناکەن و وەلامی نادەنەوە ، یان مرۆڤێکی بەتەمەن سەیری کچێکی گەنج و جوان دەکات ، ھەروەھا ئەمەشیان بەزۆری وەلامی نادەنەوە . )) الشرح الممتع ج٥ لاپەڕە ١٣١ ، دار ابن ھیثم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام