پرسیار // ئایا مالی یەتیم زەکاتی لێ دەکەوێت ؟ ئایا واجبە وەلی یەتیم زەکاتی یەتیم ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە زەکات دان لە ماڵی یەتیم و مناڵ و شێت ، دوو وتە ھەیە : یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن زەکات دان واجبە لە مالی یەتیم و مناڵ و شێت ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و ئەحمەدە ، بەلگە : (١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا )) . (٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( أَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ ، تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ ) رواه البخاري (1395) . (٣) عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَطَبَ النَّاسَ فَقَالَ : ( أَلا مَنْ وَلِيَ يَتِيمًا لَهُ مَالٌ فَلْيَتَّجِرْ فِيهِ وَلا يَتْرُكْهُ حَتَّى تَأْكُلَهُ الصَّدَقَةُ )) رواه الترمذي (641) ، وهو حديث ضعيف ، ضعفه النووي في المجموع (5/301) والألباني في ضعيف الترمذي . وقد ثبت ذلك من قول عمر رضي الله عنه ، رواه عنه البيهقي (4/178) وقال : إسناده صحيح . وأقره النووي على تصحيحه كما في "المجموع" . (٤) چەند ھاوەلان دەلێن واجبە ، کە ئەمە وتەی عومەر و عەلی و ابن عمر و عائیشە و جابرە ، نەزانراوە کەس پێچەوانەی ئەمانەیان کردبێت ، وەک یەک دەنگی ھاوەلان وایە . دووەم // ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چووە کە زەکات لە مالی منال و یەتیم و شێت واجب نییە ، ئیلا زراعەت و بەرووبووم نەبێت واجبە زەکاتی بدەیت ، چونکە ئەمە لە مالی دیارە ، بەلگە : (١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا )) . مناڵ ھیچ تاوانی نییە ھەتا ببێتە پاککەرەوە بۆی . (٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قەلەم لەسەر سێ کەس نییە ، مناڵ ھەتا باڵغ دەبێت ، وە نووستوو ھەتا بە ئاگا دێت ، وە شێت ھەتا چاک دەبێتەوە . )) رواە أبوداود (٤٤٠٢) . مناڵ تەکلیفی لەسەر نییە چۆن دەلێت زەکات لەسەری واجبە . (٣) ئیسلام چاودێری مالی لاوازەکانی کردووە ، وە ھەولی ئەوەی داوە بمێنێتەوە و دەستی لێ نەدرێت ئیلا بە باشترین شێوە . وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە واجبە زەکات لە مالی مناڵ و شێیت و یەتیم بدرێت ، چونکە : (١) بەلگەکان ڕوون و ئاشکران لە قورئان و سونەت و وتەی ھاوەلان . (٢) پاککەرەوە تایبەت نییە بە تاوان ، بەلکو گشتی یە باسی تەربییەت دانی ڕەوشتی و تەزکییەی نەفسیش دەگرێتەوە . (٣) قەلەم لەسەر مناڵ و شێت نییە ، واتە تاوان لەسەری نییە و شت لەسەری واجب نییە ، بەلام زەکات لە مالی منال واجبە نەک لەسەر خودی منالەکە . ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات لای ئێمە واجبە لە مالی مناڵ و شێت بێ جیاوازی ، ..... )) المجموع (5/302) . ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە زەکات بدرێت لە مالی یەتیم لە پارە و ئەو شتانەی بۆ بازرگانی دەخرێنە ڕوو ، ھەروەھا لە ئاژەڵ و بەربووم و دانەوێلە ، لەسەر وەلی یەتیمە زەکات بدات لە کاتی خۆی ، .... )) فتاوى ابن باز (14/240) . سوودی دوانزدەھەم // ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە دروستە زەکات نقل بکەیتە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر . ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نقل کردنی زەکات لە شارێک بۆ شارێکی تر . شافعی و حنابلە بۆ ئەوە چوون کە نابێت نقل بکرێت بۆ دووری ئەو شوێنە کە نوێژی تێدا کورت دەکرێت لەلای ئەوان بە تەقدیری ٤٨ میلە . بەلگەیان فەرموودەی معازی کاتێک ڕەوانەی یەمەن کرا : (( أَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ ، تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ )) ھەژارەکان لێرە مەبەست پێی ھەژارەکانی ئەو شارەیە کە مالی تێدایە و دەولەمەندی تێدایە . مالکی بۆ ئەوە چوون کە نابێت بۆ ماوەی کورت کردن زیاتر ، ئیلا بۆ کەسێک پێویستی پێی ھەبێت لە شارێک مالی لێ نەبێت . ھەر سێ مەزھەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ماوەی دوری کەمتر لە ماوەی کورت کردن دروستە زەکات بۆ ئەو شوێنانە نقل بکەیت ، چونکە ئەو شوێنانەی بەم شێوە نزیکن کەمتر لە ماوەی نوێژ کورت کردن وەک ئامادەبوو حساب بۆی دەکەیت . حەنەفی بۆ ئەوە چوون کە باش نییە نقل بکەیت ، ئەگەر نقل کردن سوودی نەبێت وەک نزیکەکان . ئەمە وتەی ابن تیمییە کە دروستە نقل بکەیت ئەگەر سوودی ھەبێت . بەلگەی ئەوانەی دەلێن دروستە نقل بکەیت دەلێن فەرموودەی موعاز تایبەت نییە بە ھەژارەکانی ئەو شارە ، بەلکو عامە ھەموو ھەژارەکانی موسلمانان دەگرێتەوە . بەلگەی دووەم : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت چەند کەسی ناردووە بۆ کۆکردنەوەی زەکات ، زەکاتیان دەھێنا لە شوێنی دوور بۆ مەدینە ، وە زەکاتیان دابەش دەکرد بەسەر ھەژارەکان . ھەتا زۆربەی زانایان کە دەلێن دروست نییە نقل بکەیت دەلێن : ئەگەر نقل کرا زەکاتی دروست و بە زەکات چووە و واجبی جێ بەجێ کردووە . )) توضیح الأحکام ج٣ لاپەڕە ٢٢٩ ــ ٢٣٠ ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دیار کردنی ماوەی دووری نوێژ کورت کردن کە نابێت زەکاتی بۆ ئەو شوێنە نقل بکەیت ھیچ بەلگەی شەرعی لەسەری نەھاتوون . )) الإختیارات لاپەڕە ٩٩ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلێ دروستە زەکات نقل بکەیت لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر ، بەلام باشتر وایە بەسەر ھەژارەکانی ئەو شارە دابەش بکەیت ئیلا ئەگەر نقل کردنەکەی سوودی تێدا بێت ، نموونە : نزیکەکانی لە شارێکی ترن وە زەکاتیشیان پێ دەشێت ، دەتەوێ نقل بکەیت ، یان شارێکی تر زیاتر پێویستیان پێیەتی لە شارەکەی خۆیان نقل دەکات ، چونکە خەلکی شارێکی تر پێویست ترن ، ئەگەر نا باشتر وایە بەسەر ھەژارەکانی شاری خۆی دابەش بکات ، لەگەڵ ئەمەش ئەگەر نقل بکات بۆ شوێنێکی تر بێ مصلەحەت و بگات بە خاوەنی ئەوە زەکاتی داوە و لەسەری لاچووە ، چونکە خوای گەورە واجبی کردووە بۆ خاوەنی زەکات ببەیت " واتە بۆ ئەو کەسە کە زەکاتی پێ دەشێت " مەرجی دانەناوە ئیلا بۆ ئەو شارەت مالی تێدایە . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثامن عشر - باب إخراج الزكاة. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ