سەردێری پرسیار:حوکمی بەکار ھێنانی بەزی ئاژەڵی مردار بوو ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:618

پرسیار:

پرسیار // كڕین و فرۆشتنی بەزی ئاژەڵی مردار بوو حەڕامە ، ئەی دروستە بەزی مردار بوو بەکار بھێنی بۆ بێجگە لە خواردن ، وەک : چەور کردنی کەشتی و بۆ ڕووناکی و شتی تر ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە بەکارھێنانی بەزی ئاژەڵی مردار بوو بۆ بێجگە لە خواردن دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن نابێت بە ھیچ شێوەیەک بەزی ئاژەڵی مردار بوو بەکار بھێنی ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، و وتەی ابن بازە ، بەلگە :

(١) جابر خوا لێی ڕازی بێت گوێی لە پێغەمبەر بوو سەلامی خوای ێ بێت سالی فەتحی مەککە لە مەککە دەیفەرموو : (( خوا و پێغەمبەرەکەی حەڕام کردووە لەسەر ئێوە کڕین و فرۆشتنی عەرەق و مردار بوو و بەراز و پەیکەر )) وترا : ئەی نێردراوی خوا ئەی بەزی مردار بوو ، چونکە بەکار دەھێنن بۆ چەور کردنی کەشتی و پێست خۆش کردن و بەکار ھێنانی وەک چرا بۆ ڕۆناکی ؟ وتی : (( لا ھو حرام )) نەخێر ئەو حەرامە . متفق علیە

ئەم ضمیرە (( ھو )) بۆ بەکار ھێنان دەگەڕێتەوە ، واتە بەکارھێنانی حەڕامە ، چونکە ضمیر دەگەڕێتەوە بۆ نزیکترین باس کراوی پێش خۆی .

(٢) ڕێگەدان بۆ بەکارھێنانی سەردەکێشیت بۆ ھەلگرتنی بەز و فرۆشتنی .

دووەم : ھەندێک زانا دەلێن دروستە بەزی ئاژەڵی مردار بوو بەکار بھێنی بۆ بێجگە لە خواردن ، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی ابن تیمییە و ابن قیمە ، بەلگە :

(١) ضمیری (( ھو )) دەگەڕێتەوە بۆ کڕین و فرۆشتن ، واتە کڕین و فرۆشتنی بەز حەڕامە ، چونکە پرسیارکەر پرسیاری کڕین و فرۆشتنی بەزی کردووە .

(٢) روایەت ئەحمەد ھاتووە دەفەرمووێت : (( چی دەلێی بۆ کڕین و فرۆشتنی بەزی مردار بوو ؟ ))

(٣) تەواوکەی فەرموودەکە باسی جوولەکە دەکات نەفرەتی خوا لە ئەوان بێت بەزیان تواواندەوە و فرۆشتیان ، ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە باسی کڕین و فرۆشتن پێ کردنە .

وتەت ڕاست وتەی دووەم کە دروستە بەکاری بھێنی بۆ بێجگە لە خواردن نەک بۆ فرۆشتن ، چونکە بابەتی بەکار ھێنان بەرفراوانترە لە بابەتی کڕین و فرۆشتن .

بگەڕێوە بۆ مجموعە الفتاوی ابن تیمییە ج٢١ لاپەڕە ٨٣ ، ٥١١ ، زاد المعاد ج٥ لاپەڕە ٧٤٩ ، ٧٦١ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام