سەردێری پرسیار:لە چ حالەتێک دروستە پەیکەر بکڕیت ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:619

پرسیار:

پرسیار // گومانی تێدا نییە کە کڕین و فرۆشتنی پەیکەر حەڕامە ، بەلام حالەت ھەیە دروست بێت بکڕیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن کڕین و فرۆشتنی پەیکەر حەڕامە ، بەلگە :

جابر خوا لێی ڕازی بێت گوێی لە پێغەمبەر بوو سەلامی خوای ێ بێت سالی فەتحی مەککە لە مەککە دەیفەرموو : (( خوا و پێغەمبەرەکەی حەڕام کردووە لەسەر ئێوە کڕین و فرۆشتنی عەرەق و مردار بوو و بەراز و پەیکەر )) وترا : ئەی نێردراوی خوا ئەی بەزی مردار بوو ، چونکە بەکار دەھێنن بۆ چەور کردنی کەشتی و پێست خۆش کردن و بەکار ھێنانی وەک چرا بۆ ڕۆناکی ؟ وتی : (( لا ھو حرام )) نەخێر ئەو حەرامە . متفق علیە

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بێجگە لە دوو حالەت دروستە :

یەکەم : ئەگەر مادەی پەیکەر سوودی لێ وەربگریت ، دەیکڕیت و دەیشکێنیت بۆ ئەوەی سوود لە مادەی وەربگریت ، وەک ئەوەی مادەی ئاسن بێت یان دار بۆ لوحە و دەرگا بەکار بھێنی یان بۆ مەبەستی تری ھاوشێوەی ئەمانە .

دووەم : دەیکڕیت بۆ ئەوەی پووچی بکەیت و تێک بشکێنی ، واتە سوود لە مادەی وەرناگریت ، بەلکو دەیکڕیت بۆ تیا بردنی ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە بەلام بە مەرج ئەمە دیار بکەیت و خەلک ببینێت ، بۆ ئەوەی سەر نەکێشیت بۆ دروستی فرۆشتنی . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٢٩

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام