سەردێری پرسیار:دڵ تەنگ بوون بەھۆی خۆشەویستی ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:620

پرسیار:

پرسیار // گەنجم و دڵ تەنگم حەز دەکەم بگەم بە ئاواتی خۆم بۆ زەواج بۆ کچێک ، ھۆکاری دڵ تەنگیم چییە نییەتم پاکە بۆ زەواج ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پەیوەست بوون بە بێجگە لە خوا گەورەترین ھۆکارە بۆ دڵ تەنگی و ناخۆشی .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گەورەترین ھۆکاری دڵ توند بوون پشت کردنە لە خوای گەورە ، وە پەیوەست بوونی دڵە بە بێجگە لە خوا ، و غافل بوونە لە زیکری خوا و خۆش ویستنی بێجگە لە خوایە ، ھەر کەسێک بجێگە لە خوای زیاتر خۆش بوێت سزا دەدرێت بەمە ، دڵی بەند دەکرێت بە خۆشەویستی بێجگە و خوا ، .......

دوو خۆشەویستیمان ھەیە ، خۆشەویستییەک بەھەشتی دونیاییە ، و خۆشی نەفسە و چێژی دڵە و خۆشی ڕوحە و خواردن و دەرمانییەتی ، بەلکو ژیانیەتی و بیلبیلەی چاوە و چاو پێی گەش دەبێت ، ئەویش خۆشەویستی خوایە بە تەنیا بە ھەموو دڵەوە ، ھێزی ویستن و خۆشەویستی ھەموو بەرەو خوایە .

خۆشەویستییەک سزای ڕوحە و غەم و پاژارەی نەفسە و سجنی دلە و سینگ تەنگییە ، ھۆکاری ئێش و ئازار و نەخۆشی یە ، ئەویش خۆشەویستی بێجگە لە خوایە . )) "زاد المعاد" (2/24) .

زانایان دەلێن خۆشەویستی دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم // خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی نەبێت ھیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت ، وەک ئەوەی کچێک ببینێت لە ناکاو وە خۆشەویستی ئەو کچە بکەوێتە ناو دڵی بێ ئەوەی نەزەر دووبارە بکاتەوەو تەوقەی لەگەڵ بکات و بە تەنیا لەگەڵی بمێنێتەوەو قسەی خۆشەویستی لەگەڵی بکات .

حالەتی دووەم // خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی بێت ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت ، وەک دووبارە کردنەوەی نەزەر یان تێکەڵ بوون یان نامە بۆ یەکتر ناردن یان قسە لەگەڵ یەکتر کردن .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆشەویستی دروست بوو بە ھۆکارێک کە قەدەغەکراو نەبوو ، ئەوا لۆمەی لێ ناکرێت ، وەک کەسێک خێزانی خۆی خۆش دەوێت و یان جارییەی خۆی خۆش دەوێت و لێی جیابووەوە بەلام خۆشەویستی ھەر ماوەو جیا نەبۆتەوە ، ھەروەھا ئەگەر تووشی نەزەرێکی لە ناکاو بوو و پاشان ڕووی وەرگێڕا و وە خۆشەویستی لە دڵی جێگیر بوو بێ ویستی خۆی ئەوا دەبێت ھەولی لادانی بکات . )) " روضة المحبين " ص 147

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام