سەردێری پرسیار:دۆلار ئەگەر بگۆڕدریتەوە بە دینار بە ھەزراری گرانترە لە پێنج ھەزاری ، ئایا حوکمی ئەمە چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:622

پرسیار:

پرسیار // دۆلار ئەگەر بگۆڕدریتەوە بە دینار بە ھەزراری گرانترە لە پێنج ھەزاری ، ئایا حوکمی ئەمە چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گۆڕینی دراو دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم // دراوێک لەگەڵ دراوێکی تر دەگۆڕیتەوە ، ئەمەیان یەک مەرجی ھەیە ئەویش ئەوەیە :

(١) دەبێت دەست بە دەست بێت ، ئەگەر گۆڕینەوە بە قەرز بوو ئەوە دەبێتە ڕیبا .

نموونە : ١٠٠ $ دۆلار دەگۆڕیتەوە بە دینار ، نرخی دۆلار لەو ڕۆژە چەندە بەو نرخە دەگۆڕدرێتەوە دەست بە دەست .

حالەتی دووەم // ھەمان دراو لەگەڵ خۆی دەگۆڕیتەوە ، ئەمەیان دوو مەرجی ھەیە :

(١) دەبێت یەکسان بێت لە گۆڕینەوە بێ زیادە و کەمی .

(٢) دەبێت دەست بە دەست بێت ، واتە قەرز نەبێت .

نموونە : ١٠٠ $ دەگۆڕیتەوە بە ٥ دۆلاری ، دەبێت ٥ دۆلارییەکان بکاتە ١٠٠$ ، واتە ٢٠ وەرەقەی ٥ دۆلای پێی بدەیت نەک زیاتر ، وە دەبێت دەست بە دەستیش بێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پارە گۆڕینەوە دەبێت دەست بە دەست بێت ئەگەر پارەکان لێک جیاواز بوون ، ئەگەر پارەی لیبی بگۆڕێتەوە لەگەڵ پارەی ئەمریکی یان مصری یان پارەی تر ، دەست بە دەست ھیچی تێدا نییە ، وەک کڕینی دۆلار بە پارەی لیبی ، دەست بە دەست ، ھەردووکیان لە یەکتر وەربگرن ، یان پارەی مصری یان ئینگلیزی یان پارەی تر بکڕێت بە پارەی لیبی یان پارەی تر ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و دروستە .

بەلام ئەگەر گۆڕینەوە بە قەرز بێت بۆ دواتر ئەمەیان نابێت .

بەم شێوەیە ئەگەر پارە لێک وەرگرتن لە یەک مەجلس نەبێت ، نابێت دروست نییە چونکە جۆرێکە لە مامەلەی ڕیبا .

دەبێت ئیلا دەست بە دەست بێت ئەگەر دراوەکان لێک جیاواز بوون .

بەلام ئەگەر گۆڕینەوە یەک جۆری پارە بوو ، دەبێت ئیلا دوو مەرجی تێدا بێت : دەبێت یەکسان بێت ، وە دەست بە دەست بێت لە یەک مجلس ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ. . . ثم ذكر الحديث " .... )) "مجموع فتاوى ابن باز" (19/ 171 - 174).

سەبارەت بە گۆڕینەوەی ھەندێک جۆری دینار لەگەڵ دۆلار بە نرخی جیاواز دەلێن دروستە چونکە جنسەکان لێک جیاوازن ، چونکە دۆلار دراوێکە و دیناریش دراوێکی ترە ، مەرج بۆ ئەمەیان تەنھا دەست بە دەستە ، ئەگەر نرخ جیاواز بێت دەلێن دروستە ھیچ کێشەی تێدا نییە .

نموونە : نرخی ١٠٠$ بە ١٢٠٠٠٠ دینارە ئەگەر دینارەکە پێنج ھەزاری بێت یان دە ھەزاری بێت یان بیست و پێنج ھەزاری بێت ، بەلام ئەگەر دینارەکە ھەزاری بێت ئەو کات ١٠٠$ بە ١٢٥٠٠٠ ھەزار دینارە .

ھەندێک دەلێن ئەگەر ئەمە نەکرێت باشترە و بە یەک نرخ بگۆڕدرێتەوە ، چونکە دەرگای فێل کردنی تێدا کراوەتەوە .

نموونە : خەلکانێک تاک ھەزاری یان دوو سەد و پەنجا دیناری دەگۆڕنەوە لەگەڵ پێنچ ھەزاری یان دەھەزاری یان بیست و پێنج ھەزاری بە گرانتر ، وەک : ١٢٥٠٠٠ دیناری تاک ھەزاری یان دوو سەدو پەنجای دەگۆڕنەوە بە ١٢٠٠٠٠ دیناری پێنج ھەزاری یان دە ھەزاری یان بیست و پێنج ھەزاری ، ئەمەیان ڕیبایە ، دەلێن بۆ ئەوەی تووشی ڕیبا نەبین ھەلدەستین ئەم ١٢٥٠٠٠ تاک ھەزاریانە دەکەینە ١٠٠$ ، دوای ١٠٠$ دۆلارەکەش دووبارە دەکەینە دینار بەلام دەکەینە پێنج ھەزاری یان دە ھەزاری یان بیست و پێنج ھەزاری بە ١٢٠٠٠٠ دینار .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام