سەردێری پرسیار:حوکمی گۆڕینەوەی ئارد بە نان و پارە لەسەردان ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:623

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئارد بدەیت بە فڕنی و پارەشی لەسەر بدەیت بۆ ئەوەی نانت پێ بدات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ڕیبا لەنێوان گەنم و نان ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن دروستە نان بگۆڕیتەوە بە گەنم و بەرھەمەکانی بە زیادەوە بەلام دەبێت دەست بە دەست بێت ، واتە نابێت بە قەرز بێت ، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و ئەحمەد و ابن تیمییە ، بەلگە :

(١) چونکە گەنم دەگۆڕدرێت بۆ جنسێکی تری سەربەخۆ ، ئەگەر جنسێکی تر بێت ئەوە دروستە بەزیادە بگۆڕدرێتەوە بەلام دەبێت دەست بە دەست بێت .

دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن دروستە نان بگۆڕیتەوە بە گەنم و بەرھەمەکانی بە زیادەوە و مەرج نییە دەست بە دەستیش بێت ، واتە دروستە بە قەرزیش بێت ، کە ئەمە وتەی ھاوەلانی ئەبو حەنیفەیە .

سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە نان بگۆڕیتەوە بە گەنم و بەرھەمەکانی بە زیادەوە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ئەحمەد و شافعی یە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دەردەچێت لە قوت بە دروست کردن ڕیبەوی نییە ، ئیلا ئەگەر جنس بە جنسی خۆی ، .... )) الاختيارات ص (188) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەوەی لەم جنسانە دروست دەکرێن ، ئەگەر بەھۆی دروست کردن دەربچێت لە قوت ئەوە دەرچووە لە ڕیبا ، بناء لەسەر علەتی ڕیبا کە قوتە .

ئەگەر دەرنەچوو ئەوە جنسێکی سەربەخۆیە و شوێن کەوتەی ئەسڵ خۆی نییە .

لەسەر ئەمە دروستە نان بگۆڕیتەوە بە جریش " بڕوش ، واتە ئەوەی دەکرێت کفتە " یان گەنم ، چونکە ھەریەکەیان جیاوازیان ڕوون و ئاشکراییە ، نەک سەبارەت بە خواردنی ، بەلکو سەبارەت مەبەست پێی ، دەبێتە جنسێکی سەربەخۆ .

بەڵام بۆ دڵنیایی ئەوە باشتر ئەوەی دانەری کتاب بۆی چووە ، لەبەر گشتییەتی وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( گەنم بە گەنم دەبێت وەک یەک بێت )) ئەمەیان گەنم دەگرێتەوە ھەر جۆرێک بە ھەر حالەتێک ، (( جۆ بە جۆ )) جۆش دەگرێتەوە ھەر جۆرێک بە ھەر حالەتێک . )) "الشرح الممتع" (8/408) .

کەواتە زانــــایـــــان دەلێــــن :

(١) باشتر وایە گەنم یان ئارد بەجیا بفرۆشی بە پارە ، پاشان چەند نانت ویست بە پارە بکڕە .

(٢) ئەگەر نا دەتوانی ئاردی خۆت لە لای خاوەنی فڕنی دابنێی و ئاردی تۆ بکاتە نان بۆت ، وە کرێی نان دروست کردنی پێ بدەیت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام