سەردێری پرسیار: ئایا گۆڕینە ئاژەڵ بە ئاژەڵ دەبێتە ڕیبا ئەگەر یەکسان نەبێت یان بە قەرز بێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:626

پرسیار:

پرسیار // ئایا گۆڕینە ئاژەڵ بە ئاژەڵ دەبێتە ڕیبا ئەگەر یەکسان نەبێت یان بە قەرز بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینەوەی ئاژەڵ لەگەڵ ئاژەڵ دوو وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن نابێت ئاژەڵ لەگەڵ بگۆڕیتەوە بە قەرز ئیلا دەبێت دەست بە دەست بێت ، بەلام گۆڕینەوەی ئاژەڵ لەگەڵ یەکتر مەرج نییە یەکسان بێت دەتوانی یەک مەڕی باش لەگەڵ دوو مەڕ بگۆڕیتەوە یان زیاتر ، کە ئەمە وتەی حنفی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی شەوکانی یە ، بەلگە :

(١) عَنْ سَمُرَةَ بن جندب رضی اللە عنە ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ بَيْعِ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً . رواە الترمذي (١٢٣٧) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە ئاژەڵ لەگەڵ بگۆڕیتەوە بە قەرز .

وتەی دووەم // ھەندێک زانا دەلێن دروستە ئاژەڵ لەگەڵ ئاژەڵ بگۆڕیتەوە بە قەرز و دروستە یەکسانیش نەبن لە گۆڕینەوە ، جا چ ئاژەڵەکان یەک جنس بن یان جیاواز بن ، کە ئەمە وتەی شافعی و ھەندێک مالکی و وتەی ڕاستی حنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەلگە :

(١) فەرموودەی عبداللە بن عمرو دەفەرمووێت : (( من لە جیاتی یەک وشتر دوو وشترم وەرگرتەوە لە وشترەکانی زەکات )) . رواە الحاکم والبیھقی .

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە بە قەرز وشتری پێداوە و وە کاتی وەرگرتنەوەی بە زیادەوە وەرگرتووە ، بەلگەیە نابێتە ڕیبا و حەڕام نییە .

وەلام بۆ فەرموودەی سمرە بن جندب زانایان دەلێن :

(١) فەرموودەکە لاوازە .

ئیمام بەیھەقی لە ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت نقل دەکات دەلێت : (( " نَهَى عَنْ بَيْعِ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً . " ئەم فەرموودەتە جێگیر نەبووە لە پێغەمبەرەوە . )) السنن الکبری ج٥ لاپەڕە ٢٨٩

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئاژەڵ لەگەڵ ئاژەڵ بگۆڕیتەوە بە قەرز ، ئەم فەرموودەیە بەھێزترە لە فەرموودەی سمرە بن جندب ، ....

دروستە ئاژەڵ بگۆریتەوە بە ئاژەڵ بە زیادەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە " من لە جیاتی یەک وشتر دوو وشترم وەرگرتەوە لە وشترەکانی زەکات " وە دروستە سێ وشتر وەربگریت بە یەک ، چونکە دروستی ئەو حالەتە کە دوو وشتر وەربگریت بەلگەیە لەسەر ئەوە کە ڕیبا نییە لە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ ھەندێک بە ھەندێک ، لەسەر ئەمە زیادە دروستە . )) فتح ذى الجلال و الإكرام ج٩ لاپەڕە ٣٧٥

(٢) ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت کە شواھدی دەلێین : فەرموودەکە باسی ئەو حالەتەیە کە لە ھەردوو لا قەرز بێت ، ئەگەر لە ھەردوو لا قەرز بێت ئەمەیان نابێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام