سەردێری پرسیار: ئایا كردنەوەی حسابی بانكی لە بانك دروستە ئەگەر مانگانە زیادەی بچێتە سەری یان نەچێتە سەری ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:627

پرسیار:

پرسیار // ئایا كردنەوەی حسابی بانكی لە بانك دروستە ئەگەر مانگانە زیادەی بچێتە سەری یان نەچێتە سەری ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // هەموو زانایان یەك دەنگن كە حەرامە حسابی بانكی بكەیتەوە ئەگەر زیادە یان قازانج وەربگریت ، کەواتە كردنەوەی حسابی بانكی دوو حالەتە :

حالەتی یەكەم :_ ئەگەر حیسابی بانكی بكەیتەوەو سودی لێ وەربگری واتە زیادە وەربگریت ئەمەیان حەڕامە بە كوی یەك دەنگی هەموو زانایان .

حالەتی دووەم :_ ئەگەر تەنها حیسابی بانكی بكەیتەوە بی ئەوەی قازانج بكەی ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا دەتوانی حیسابی بانكی بكەیتەوە لە بانكانەی ڕیبای تیدایە ، دوو وتە هەیە :

(١) هەندێك زانا دەلێن نابێت حیسابی بانكی بكەیتەوە لەو بانكانەی ڕیبایی تێدایە بە هیچ شێوەیەك .

(٢) هەندێك زاناش دەلێن دروستە ئەگەر پێویست بكات .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( ئەگەر پێویستیت پێ بوو كە حیسابی بانكی بكەیتەوە لە بانكانەی ڕیبا تێدایە دروستە ئەگەر پێویستیت پێ نەبێت حیسابی بانكی مەكەرەوە لەو جۆرە بانكانە )) اللقاء الباب المفتوح

ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دانانی مال لە بانكی بێ قازانج هیچ رێگر نی یە ئەگەر پێویستیت پێ بوو ، وە ئەگەر لە شوێنی تر بكەیتەوە باشترە...))مجموعة الفتاوي ابن باز ج١٩ لاپەڕە ٤۱۳

كەواتە زانایان دەلێن ئەگەر پێویست بكات دروستە پێویستی وەك :

(١) پێويستی پێ هەبێت بۆ پاراستنی ماڵ .

(٢) كەسێك بازرگانە ئەگەر حیسابی بانكی نەكاتەوە ئەوا مەسلەحەتەكانی تێك دەچێت

(٣) یان موچەی دێت لەم جۆڕە بانکانەوە ناتوانێت وەریبگرێت ئیلا بە كردنەوەی حسابی بانكی نەبێت .

وە چەند پێویستی تری هاوشێوەی ئەمانە .

پوختەی وەلامی زانایان دەلێن :

(١) كردنەوەی حیسابی بانكی ئەگەر زیادەی بێتە سەر حەڕامە هەموو زانایان یەك دەنگن لە سەری .

(٢) كردنەوەی حیسابی بانكی ئەگەر زیادەی نەچێتە سەر واتا قازانجی نەبێت دروستە لە جۆرە بانكانە ئەگەر پویست بكات .

(٣) گومانی تێدا نی یە و باشتر وایە ئەگەر زۆر پێویست نەكات حیسابی بانكی نەكاتەوە لەم جۆرە بانكانە ....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام