سەردێری پرسیار:حوکمی کرێی حیجامە ؟

بەرواری دانان :2018-10-14 کۆدی پرسیار:628

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروسە پاداشت وەربگریت لەسەر حیجامە کردن ؟ وە دروست شوێنێک بکەیتەوە بۆ حیجامە کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // چەند فەرموودەیەک هاتوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە پاداشت وەرگرتن لەسەر حیجامە حەڕامە ، کە ئەمانەن :

(۱) عن ڕافع بن خدیج عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ثمن الكلب خبیث و مهر البغی خبیث و کسب الحجام خبیث )) رواە مسلم ۱٥٦٨ ، واتە : پاداشتی سەگ پیسە ، وە پاداشتی زینا پیسە ، وە پاداشتی حیجامە کردن پیسە .

لەم فەرموودەیە وشەی خبیث بەکارهاتووە بەلگەیە کە حەڕامە ، هەروەها لەم حەدیسە باسی سێ شت کراوە دووی سەرەتا حەرامن ، گونجاو نییە بلێیت هی سێیەم حەڕام نییە .

(۲) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شر الکسب مهر البغی و ثمن الكلب و كسب الحجام )) واتە : شەڕترین پیشە پارە وەرگرتنی زینا کردنە ، وە پاداشت وەرگرتنە لەسەر سەگ بۆ فرۆشتن ، وە پادشتی حیجامە .

لەم حەدیسە وشەی شەڕترین بۆ پیشەی حیجامە بەکارهاتووە بەلگەیە کە حەڕامە .

(۳) عن ابی هریرة قال : (( نهی رسول اللە صلی الله علیه وسلم عن كسب الحجام .....)) واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە پیشەی حیجامە .... رواە احمد والنسائی واب ماجە .

لەم حەدیسە نەهی کراوە ، ئەمە بەلگەیە نەهییەکە بۆ حەڕامییە .

وە هەندێک بەلگە هاتوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە حیجامە دروستە ، کە ئەمانەن :

(۱) عن ٲنس بن مالک قال : (( حجم ابو طیبة رسول الله صلی الله علیه وسلم فٲمر له بصاع من تمر )) رواە البخاری (۲۱۰۲) ، مسلم (۱٥۷۲) ، واتە : باوکی طیبه حیجامەی بۆ پێغەمبەر کرد سەلام خوای لێ بێت ، وە فەرمانی کرد یەک صاع خورمای پێ بدرێت .

(۲) ابن عباس ڕەزای خوای لێ بێت دەلێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حیجامەی کردووە و وە پاداشتی داوە بەو کەسەی کە حیجامەی بۆ کردووە ، ئەگەر حەڕام بوایا پاداشتی پێ نەدەدا )) رواە البخاری (۲۱۰۳)

روایەتی مسلم ( ۱۲۰۲) هاتووە دەلێت : (( وٲعطی الحجام ٲجره ولو علم كراهیة لم یعطه )) واتە : پاداشتی داوە بەو کەسەی حیجامەی بۆ کردووە ئەگەر بیزانیبا باش نییە پێی نەدەدا .

ئەم دوو حەدیسە ڕوون و ئاشکران کە دروستە پاداشت لەسەر حیجامە وەربگریت .

سەبارەت بە حیجامە چوار وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە پاداشت وەربگریت لەسەر حیجامە نەک حەڕامە .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن حەڕامە پاداشت وەربگریت لەسەر حیجامە .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر حیجامە بی کەراهەت .

چوارەم : هەندێک زانا دەلێن پاداشتی حیجامە ئەگەر بە کرێ بێت حەڕامە ، بەلام ئەگەر وەک دەست خۆشی یان هەدیە بێت دروست .

وتەی ڕاست نالێین پاداشتی حیجامە حەڕامە ، وە دروستە شوێنێکی تایبەت بکەیتەوە بۆ حیجامە کردن پارەکەی حەڕام نییە ، دەلێین :

(۱) ڕاستە فەرموودە هاتووە وەسفی حیجامەی کردووە بە خبیث ، بەلام دەلێین فەرموودە هاتووە وەسفی سیر و پیازیشی کردووە بە خبیث ، کەچی هەردووکیان حەلالن .

(۲) باسکردنی سێ شت پێکەوە لە یەک فەرموودە نابێتە بەلگە بلێیت ئەگەر دووی یەکەم حەڕام بێت ئەوەی سێیەمیش حەڕامە ، ئەمە پێی دەلێن دلالة الاقتران ، چەندین حالەتی بەم شێوەیە هەمانە لە قورئان و سونەت کەچی لە حوکم دا جیاوازن .

(۳) نابێت تەنها هەندێک حەدیس وەربگریت و ئەوانی تر پشت گوێ بخەیت ، چونکە هەتا جمع هەبێت نابێت حەدیس پشت گوێ بخەیت ، کە زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە نەک حەڕامە .

(٤) دەلێین فەرموودەی ابن عباس دەلێت : (( وٲعطی الذی حجمه ٲجره )) ولم یقل (( کافٲە )) ، پاداشتی ( کرێی ) دا بەو کەسە کە حیجامەی بۆ کرد ، نەی وت وەک دەست خۆشی پێی دا ، کەواتە ئەمە وەلامە بۆ وتەی چوارەم .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەوانەی دەلێن نابێت پاداشت لەسەر حیجامە وەربگریت وتەیان لاوازە ، چونکە :

یەکەم : فەرموودەی ابن عباس دەلێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حیجامەی کردووە و پاداشتیشی پێ داوە )) روون و ئاشکراییە .

دووەم : بلێیت لە فەرموودە وشەی خبیث بەکارهاتووە ئەمە لاوازە ، چونکە خبیث بۆ سێ مانا دێت ، (ٲ) بۆ حەڕام (ب) بۆ شتی کەم (ج) بۆ شتێک نەفسی مرۆڤ پێی خۆش نەبێت ، چۆن دەبێت شتێک بکەیە بەلگە کە ئیحتیمالاتە ، واتە دلنیا نیت .

سێیەم : هەروەها پێچەوانی بنچینەکانی دینە ، چونکە یەکێک لە بنچینەکانی دین ئەوەیە : (( ٲن ماجاز فعلە جاز ٲخذ العوض عنه )) واتە : هەر شتێک کردەوەکەی دروست بێت ، دروستە پاداشتیشی لەجیاتی وەربگریت .

هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳن اللە ٳذا حرم شیئا حرم ثمنه )) واتە : خوای گەورە ئەگەر شتێک حەڕام بکات پاداشتیشی حەڕام دەکات ، ماناکەی وایە ئەگەر ڕێگای بە شتێک دابێت ڕێگای داوە پاداشتیشی وەربگریت ، کەواتە ئەگەر دروست بێت حیجامە بکەی دروستە پاداشتیش وەربگریت .....هەروەها ئەگەر بلێی حەرامە سەر دەکێشیت بۆ ئەوی کە کەس کاری حیجامە نەکات یان ئەوانەی حیجامە دەکەن کەم ببن ...)) شرح بلوغ المرام ج۱۰ لاپەڕە ۲۳۰

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام