پرسیار // ئایا دروستە پاداشت وەربگریت لە سەر لێک دانەوەی خەون ؟
وەلام // دروست نییە پاداشت وەربگریت لەسەر لێک دانەوەی خەون ، چونکە :
(۱) لێکدانەوەی خەون سوودی دیار نییە و شتێک زانراو دلنیا نییە ، بەلکو گومانە لەوانەیە دروست دەربچێت و وە لەوانەیە دروست دەرنەچێت .
(۲) وە دەلێین لێکدانەوەی خەون نزیکە لە فەتوا ، وە زۆربەی زانایان دەلێن نابێت مفتی پاداشت وەربگرێت لەسەر فەتوا دان جا چ ئەو فەتوایەی دەدات لەسەر مفتی واجب بێت یان فرض الكفایه بێت.
(۳) وە هەروها نابێت قیاس بکەیت لەسەر وەرگرتنی پاداشت لەسەر روقیەی شەرعی چونکە روقیە چارەسەرە بەلام لێک دانەوەی خەون بەو شێوەیە نییە .
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( زانستی لێک دانەوەی خەون زانستێکی شەرعییە و لەسەر فێر بوون و فێر کردن خێری بۆ دەنووسرێ ، هەروەها لێک دانەوەی خەون داخلی فەتوا دەبێت ، لەبەر ئەم ئایەتانە (( قضی الامر الذی فیه تستفتیان )) وە هەروەها مەلیک وتی : (( ٲفتونی فی رؤیای )) وقال الفتی لیوسف (( ٲفتنا فی سبع بقرات...))
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکرا سەبارەت بە وەرگرتنی پاداشت لەسەر لێک دانەوەی خەون ئایا حوکمی چییە ؟
وەلام / ئێمە وای دەبینین نابێت ، چونکە لێک دانەوەی خەون پشت بە گومان دەبەستێت ، ئەوەی لێک دەداتەوە ناتوانێت بلێت لێک دانەوەیێکی دلنیا و بڕاوەیە ، کەواتە لەوانەیە لێک دانەوەیەکی تر دەربچێت پێچەوانەی لێک دانەوەی ئەو کەسەی خەونی لێک داوەتەوە ، پێویست ناکات پاداشت وەربگریت لەسەر ئەمە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ