سەردێری پرسیار:حوکمی کوشتنی گوێ درێژ لەبەر شکانی ئەندامێکی ؟

بەرواری دانان :2018-10-15 کۆدی پرسیار:631

پرسیار:

پرسیار // من گوێدرێژێکم ھەیە بەلام ئێستا قاچی شکاوە و لەبەر ئیش و باری ئابوریم ناتوانم خزمەتی بکەم و مەسرەفی بکەم ، ئایا تاوانبار دەبم ئەگەر بیکوژم یان بەرەلای بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر ئومێدی ئەوەی ھەبێت بە بەرەلا کردن بژیت و خواردن بخوات ، ئەوە دەبێت بەرەلای بکەیت ، بەلام ئەگەر ئەو ئومێدە نەبوو دەتوانی بیکوژیت و تاوانبار نابیت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر گوێ درێژ ئەندامێکی بشکێت ، ئەگەر سەیری گوێ درێژ بکەیت و لێی ورد ببیتەوە سروشتی وایە ئەگەر شکا چاک نابێتەوە ، ئایا وازی لێ بھێنیت یان بیکوژیت ؟

وەلام : ئەمەیان ھیچی تێدا نییە بیکوژیت ، بۆ ڕزگار بوون لە مەسرەف کردنی و شەڕی ، چونکە یان دەیکوژیت و ئیسراحەت دەکەیت لە دەستی ، یان دەیھێلێیتەوە لە لای خۆت و لە مالی تۆ دەخوات ، ئەم گوێ درێژە ھەموو ڕۆژێک پێویستی بە عەلەفە بای ١٠ ڕیال ، مانگێک دەکاتە ٣٠٠ ڕیال ، وە ساڵێك دەكاتە ٣٦٠٠ڕیال ، ئەگەر ئەم گوێ درێژە بفرۆشیت یەکسان نابێت لەگەل ئەو مەسرەفەی لێی کردووە ، ئەوا ھیچی تر نییە ئیلا ئەمە نەبێت ، یان کوشتنی ، چونکە ئەگەر بەرەلای بکەیت بۆ وشکانی ئەوە ناتوانێت بژیت ، چونکە ئەندامێکی شکاوە ، باشترین شت بۆ ئەمە ئەوەیە بیکوژیت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٥٧

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام