پرسیار // ئایا دروستە ئاژەلێک بەرەلا بکەیت لەبەر ئەوەی لاواز بووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر ئاژەڵ لاواز بوو بێت دروستە بەرەلای بکەیت و تاوانبار نابیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بلێت : چۆن ڕێگە دەدەن بۆ بەرەلا کردنی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەندە تاوانە بۆ کەسێک بەسە کە ئەوانەی خواردنیان لەسەرە پشتگوێ بخات . )) بەرەلا کردن پشتگوێ خستنە ؟
دەلێین : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بەو پشیلەی سجن کرا بوو لە لایەن ئافرەتێکەوە و لەسەری سزا درا دەفەرمووێت : (( لا ھي أطعمتھا إذا تي حبستها ، ولا هي تركتها تأكل من خشاش الأرض )) ئەمە بەلگەیە لەسەر ئەوەی مرۆڤ ئەگەر ئاژەڵی واز لێ ھێنا و پشت گوێی خست و سجنی نەکرد ، ئەوا ھیچی لەسەر نییە .
ھەروەھا ئەگەر مەسلەحەتی تێدا نەبوو ، وە زیانی لەسەر مرۆڤ ھەبوو چی دەکات ؟
ئەگەر خوای گەورە ئەوەی دروست کرد بێت بۆ سوودی ئێمە ، ئەوا بۆ لادانی زیانی لەپێش ترە .
ئەگەر یەکێک بلێت : ئەگەر وشتر ئەندامێکی بشکێت ئایا دروستە بۆ خاوەنەکەی وازی لێ بھێنێت و بەرەلای بکات ؟
وەلام : نەخێر ، چونکە دەتوانێت سەر ببڕێت ، وە سوود لە گۆشتی وەربگرێت ، بەلام ئەوەی لاواز بووە و پەکی کەوتووە بە زۆری گۆشتەکەی باش نییە لەبەر لاوازی سوودی نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٥٦ ــ ٥٧
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ